به پێی دواین بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م ناكرێنه‌وه و به‌ر له‌م رۆژه‌ش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن یان دووباره درێژكردنه‌وه‌ی داخرانی قوتابخانه‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كرێت.
ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌نگۆدایه و هیچ بڕیارێكی نوێ له‌ئارادا نییه.
باس له‌وه ده‌كرێ بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه ئه‌و كاته‌ی بۆ داخرانی قوتابخانه‌كان ده‌ستنیشان كرابوو دووباره درێژ بكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌نگۆدایه و هیچ بڕیارێكی نوێ له‌ئارادا نییه.
به‌شدار عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روره‌ده‌ی هه‌ولێر بۆ وشه ئاماژه‌ی دا ئه‌وان به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن و دواین بڕیاریش هه‌ر ئه‌وه‌یه له 1ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه به‌ر له‌م كاته هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت و بڕیاری پێویست له‌باره‌یه‌وه ده‌درێت.
پێویسته بگوترێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیه ده‌وامی قوتابخانه‌كانی راگرت چونكه به هه‌زاران ماموستا تووشی كۆرۆنا بوون و خه‌ریك بوو ڤایرۆسه‌كه له قوتابخانه‌كانه‌وه بۆ زۆرێك له ماڵه‌كان ده‌گوازرایه‌وه.
تا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان رۆژانه بۆ نزیكه‌ی هه‌زار و600 كه‌س هه‌ڵكشابوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه ژماره‌ی تووشبووان كه‌می كردووه و ئێسته 500 تا 600 كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن.