رووسیا دووپات دەكاتەوە پێكوتەكەی 95% سەركەوتووە

:: PM:03:07:24/11/2020 ‌
ئەمڕۆ رووسیا دووپاتی كردووەتەوە ئەو پێكوتەیەی لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمی هێناوە، بەپێی تاقیكردنەوەكان، دەركەوتووە 95% سەركەوتوو بووە.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ سێشەم 24ی تشرینی دووەك بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیی رووسیا و سندووقی سیادیی رووسی بۆ بەشداران لە بەرهەمهێنانی پێكوتەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە بەیاننامەیەكدا رای دەگەیەنن، ئەو پێكوتەیەی "سپۆتنیك" بەرهەمیان هێناوە، 95% سەركەوتوو بووە.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستیی رووسیا، ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كە بۆ بەكارهێنانی پێكوتەكە ماوەی 42 رۆژ پێ چووە، 95% كاریگەریی هەبووە و سەركەوتوو بووە.

لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە دنیادا بڵاو بووەتەوە، زیاتر لە 58 ملیۆن كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون و هاوكات زیاتر لە یەك ملیۆن و 400 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د