سێداره یان زیندانی هه‌میشه‌یی ئه‌وه سزای هه‌ر كه‌سێكه كه كارێكی تیرۆریستی بكات له عێراق، یان تیرۆریستێك بشارێته‌وه و زانیاری له‌باره‌وه ئاشكرا نه‌كات، به گوێره‌ی یاسای ژماره 13ی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق كه له ساڵی 2005 ده‌رچووێنراوه، له ژێر په‌رده‌ی ئه‌و یاسایه‌وه كه هی 15 ساڵ پێش ئێسته‌یه و بۆ سه‌رده‌مێكی ڕاگوزه‌ر نووساوه، هه‌زاران هاووڵاتی بێ‌تاوان بوونه‌ته قوربانی و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ كراونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ددانپێدانان و به‌ڵگه‌یه‌كیشیان له‌سه‌ر هه‌بێت كه تاوانبارن.
گرفتی گه‌وره و سه‌ره‌كی نێو ئه‌و یاسایه بریتییه له ماده‌ی چوار، كاتێك ڕۆژانه به وردی هه‌واڵه‌كانی عێراقیش بخوێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر گرتنی خه‌ڵكی تێدا بێ، ڕاسته‌وخۆ ماده‌ی چواری یاسای تیرۆرت ده‌كه‌وێته به‌رچاو، به گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه به دیاریكراوی نووسراوه "هه‌ر كه‌سێك تاوانێكی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات، له سێداره ده‌درێت"، "هه‌ركه‌سێكیش كه‌سێكی تیرۆریست بشارێته‌وه و بیپارێزێت، ئه‌وا سزای به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت".
سه‌رچاوه‌كان له عێراقه‌وه له‌وباره‌وه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و یاسا و ماده‌یه بۆ سه‌رده‌می دوای ڕووخانی به‌عس كه تیرۆر هه‌موو لایه‌كی وڵاتی گرتبووه، بایه‌خی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته میلیشیاكان به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و ماده‌یه، به هه‌زاران هاووڵاتی بێ‌تاوانیان خستووه‌ته گرتووخانه‌كانه‌وه و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به پشتبه‌ستن به ماده‌ی چواری تیرۆر گیراون، نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی، بگره ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان و ڕه‌خنه‌گرانی هه‌ژموونی ئێرانیش له عێراق، به هه‌مان ماده‌وه ده‌كرێن به قوربانی و له‌ناو ده‌برین. هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه چه‌ندان گرتووخانه‌ی نهێنیان هه‌بێت و خه‌ڵكانێكی بێتاوانی لێ به‌ند بكه‌ن و هه‌ر كاتێكیش فشاریان له‌سه‌ر دروست بكرێ، ئه‌وا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به ماده‌ی چواری تیرۆر ئه‌و كه‌سانه‌یان گرتووه.
دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ 82 هه‌زار كه‌س به گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه
له به‌رانبه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌یش كه باس له گرتووخانه‌ی نهێنی میلیشیاكان ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه كه خۆپێشانده‌رانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له گرتووخانه‌كانن، له مانگی ئایار/مایۆی ڕابردوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خۆی چووه نێو گرتووخانه‌كانی به‌غدا تا دڵنیا ببێته‌وه، فه‌رمانی به دروستكردنی لیژنه‌یه‌كیش كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه له گرتووخانه‌ی نهێنی له ناوچه‌كانی عێراق، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و فه‌رمانه، نه كاره‌كانی و نه ده‌رئه‌نجامی لیژنه‌كه‌یش تا ئێسته ڕوون نییه و هیچی له‌باره‌وه نازانرێت.
زیاد سنجری گوته‌بێژ به‌ناوی ڕوانگه‌ی "ئیفاد"ی ڕۆژنامه‌وانی له عێراق له‌وباره‌وه به كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه"ی ڕاگه‌یاندووه، كه میلیشیاكان و حزبه‌كان گرتووخانه‌ی نهێنیان هه‌یه و یاساكانی تیرۆر و لێبوردنی گشتیش باشترین ئاسانكاریان بۆ كردوون، تا خه‌ڵك ته‌نیا له‌سه‌ر قسه‌ی كه‌سێك بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بگرن و بیخه‌نه ناو گرتووخانه‌كانه‌وه و به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه بدرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ئه‌و گرتووخانه نهێنیانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكیان تێدایه و ڕه‌چاوی هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و مرۆییش نه‌كراوه و زۆربه‌ی كات گیراوه‌كان له خواردنیش بێبه‌ش ده‌كرێن، یان ژه‌مه خۆراكێكی زۆر خراپ و نه‌شیاویان پێ ده‌درێت.
سنجری هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ڕوانگه‌كه‌ی ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌وباره‌وه كردووه و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریشی له‌به‌رده‌سته، كه به به‌رتیل و پاره خه‌ڵك له گرتووخانه ئازادكراوه و هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه، له به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش 50 تا 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رگیراوه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان له دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ 82 هه‌زار یاداشتی گرتن ده‌ركراوه و زیاتر له 70 هه‌زار كه‌س گیراون، ئه‌و ژماره زۆره وایكردووه بیانوو بداته ده‌ست میلیشیاكان كه گرتووخانه‌ی نهێنی و تایبه‌ت دروست بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوچه‌كه به‌رگه‌ی شوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك ناگرێت.
میلیشیاكان وه‌ك بیانووێك به‌كاری ده‌هێنن و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بێ به‌و ماده‌یه ده‌یگرن و چه‌ندان تاوانی ده‌ده‌نه پاڵ
له ڕۆژانی ڕابردوو له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه كه ژنێك قسه ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دوو كوڕی به ناوه‌كانی عومه‌ر و زه‌ید گیراون و له 2015 بێ هیچ دادگه‌ییكردن و ڕێوشوێنێكی یاسایی له‌سێداره‌دراون.
سه‌یفه‌دین عه‌لی چالاكی مه‌ده‌نی گوتی، ماده‌ی چواری یاسای تیرۆر گه‌وره‌ترین سته‌م و تاوان له خه‌ڵكی بێتاوانی عێراق ده‌كات، گرفته‌كه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی ماده‌كه‌یش نییه، بگره له جێبه‌جێكردنیه‌تی، چونكه میلیشیاكان هه‌موو كه‌سێك كه خواستیان له‌سه‌ری هه‌بێت، به گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه ده‌یگرن و ده‌یخه‌نه گرتووخانه و ده‌یان تۆمه‌تی ترسناكی بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌و چالاكه گوتی، میلیشیاكان له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 به ڕوونی ئه‌وه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان هێرش بكه‌نه سه‌ر خۆپێشانده‌رانیش هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ناكرێت، به‌ڵام گه‌ر خۆپێشانده‌ران باره‌گه‌ی میلیشیاكان له شاره‌كانی عێراق بسووتێنن، ئه‌وا به ماده‌ی چواری تیرۆر ده‌گیرێن و سزا ده‌درێن.