كۆمپانیای سامسۆنگ رای گه‌یاند كه له دروستكردنی مۆبایله تازه‌كانمان گرنگی ده‌ده‌ین به پاترییه‌كانیان و نوێترین به‌رهه‌میشمان له جۆری ''Galaxy A02s'' پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره و ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سامسۆنگ تازه‌ترین مۆبایلی له جۆری ''Galaxy A02s'' خستووه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه كه گرنگییه‌كی زۆری پێ داوه له‌ڕووی پاترییه‌وه و ده‌ڵێ، كۆمپانیاكه‌مان ئێسته له پێشكه‌وتنێكی به‌رده‌وامدایه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایله‌وه، هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م تازه‌ترین مۆبایلمان خسته بازاڕه‌وه كه به‌هێزترین سیستمی پاتری بۆ دانراوه.
مۆبایلەکە پاترییەکەی 5000 هەزار میلی ئەمپێرە کە ئەوە سەنجی خەڵکی ڕاکێشاوە
سامسۆنگ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه ده‌ڵێ، گالاكسییه نوێیه‌كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزه له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی خێرا كه به octa-core كار ده‌كات، ڕامی سێ گێگابایته و میۆریشی 64 گێگابایته، شاشه‌كه‌یشی 6.50 ئینجه، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه پاترییه‌كه‌ی 5000 هه‌زار میلی ئه‌مپێره كه ئه‌وه سه‌نجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.