گۆرانیبێژی لاو، دیلان هونه‌ر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیووب نوێترین كلیپی بڵاو ده‌كاته‌وه.
"بێ منیت باش" نوێترین به‌رهه‌می دیلان هونه‌ری گۆرانیبێژه، ئه‌گه‌ر چی بڕیار بوو ڕۆژی هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌می ڕابردوو بڵاوی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی دوای خستبوو.
به‌رهه‌می "بێ منیت باش" له تێكستی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی، فه‌رزاد فه‌رزین ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه، له ده‌رهێنانی ئارام سه‌رداره. كاری هونه‌ری له ڤینۆ پڕۆداكشن بۆ ئه‌نجام داوه.
دیلان هونه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1993 له شاری سلێمانی و ده‌رچووی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ره، دوای به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی NRT2 توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپیه، ئێسته به‌شێوه‌ی لایڤ میوزیك له كاری هونه‌ری به‌رده‌وامه.