55 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:05:00:25/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 60 ملیۆن و 255 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 418 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 2438 حاڵەتی تووشبوون و 55 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 12086 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 27830 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2438 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 400 لە بەغدا و 144 لە هەولێر و 135 دهۆك و 156 لە سلێمانی و 465 لە كەركووك و 270 لە سەڵاحەدین و 55 لە بەسڕە و 45 لە واست و 111 لە دیالە و 24 لە نەجەف و 21 لە میسان و 234 لە بابل و 36 لە كەربەلا و 36 لە زیقاڕ و 26 لە دیوانییە و سێ لە موسەنا و 83 لە ئەنبار و 194 لە نەینەوا.

هەروەها 2270 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 843 لە بەغدا و 157 لە دهۆك و 152 لە كەركووك و 50 لە سلێمانی و 117 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 55 حاڵەتی مردن 20 لە سلێمانی و دوو لە دهۆك و هەشت لە كەركووك و سێ لە هەولێر، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 542187 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 472054 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 12086 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل