هەلی كار لە دامەزراوەیەكی حكوومەت رادەگەیەنرێت

:: PM:07:06:20/02/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای كاروباری مین لە سلێمانی، هەلی كار بۆ 25 هاووڵاتی ڕادەگەیەنێت و هەر كەسێكیش ئارەزووی دامەزراندنی هەیە دەتوانێت لەماوەی حەوت ڕۆژ سەردانی بەڕێوەبەرێتیەكە بكات.
ئەمڕۆ دووشەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگا مین لە شاری سلێمانی، 25 هەلی كار بۆ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت و چەند مەرجێكیش ئاشكرا دەكات بۆ دامەزراندنەكە.
لە هەلی كاری دەزگای مین هاتووە، ئەو كەسانەی پێویستیانە دەبێت كاری مین هەڵگرتنەوە و ئەنجام بدەن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان و كەسی خوازیار نابێت تەمەنی لە 25 ساڵ كەمتر بێت و خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی بێت.
لەكۆتای ئاگادارییەكە هاتووە، پێویستە ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن لەماوەی حەوت ڕۆژ سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم.

دوای ڕاپەڕینەكەی ساڵی 1991 هەرێمی كوردستان دەزگای كاروباری مین دامەزرا سەرەتا ڕێكخراوێكی كەرتی تایبەت بوو، بەڵام دواتر خرایە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد