ونبوونی مۆبایل و كلیل و جانتای شانی ژنان و جزادنی پاره‌ی پیاوان، یه‌كێكه له دیارده به‌ربڵاوه‌كان، زۆرینه‌مان تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بین، به‌ڵام كۆمپانیای سامسۆنگ خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی زیره‌كه، كه هاوشێوه‌ی میدالیا و ملوانكه‌یه‌كه، پێوه‌ستی ده‌كه‌ی به مۆبایل و كه‌لوپه‌له‌كانی ترت و هه‌ركات لێت ون ببێ، ئه‌وا ده‌یدۆزێته‌وه و نه‌خشه‌ی چۆنیه‌تی گه‌یشتن به شته ونبووه‌كه‌یشت پێشان ده‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له كۆمپانیای
سامسۆنگی كۆریای باشوور دزه‌یان كردووه، ئه‌و پارچه ئه‌لیكترۆنییه هه‌ڵگری كۆدی EI-T5300 و به ناوی گالاكسی سمارت تاگ ده‌خرێته بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام مۆبایل و كه‌لوپه‌له بچووكه‌كانی تر كه هه‌میشه یاوه‌ری مرۆڤه، لێیان ون ده‌بێت، زۆر گرنگ و ناوازه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێزی تێدایه و ده‌توانی زۆر به ئاسانی هه‌ر شتێك به‌و پارچه ئه‌لیكترۆنییه زیره‌كه پێوه‌ست بكه‌یت، ئه‌وا هه‌ركات ون بێ و له هه‌ر كوێ بێ بۆت ده‌دۆزێته‌وه.
مۆبایله ونبووه‌كه‌ت له هه‌ر شوێنێك بێ له‌سه‌ر نه‌خشه پێشانت ده‌دات
ئه‌و میدالیایه پێوه‌سته به ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌وه و ته‌نی بچووكیشی له‌گه‌ڵه و له‌گه‌ڵ مۆبایل و كلیل و جانتاكه‌ت پێوه‌ستی ده‌كه‌یت و میدالیاكانه‌یش له‌لای خۆت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه له‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داده‌به‌زێنیت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێوه‌ت پێوه‌ستكردوون به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ شوێنه‌كانیانت بۆ ئاشكرا ده‌كات.
كاتێكیش شته‌كانت لێ ون ده‌بن، ئه‌وا له ڕێی هه‌مان ئه‌پلیكه‌یشنی تایبه‌ت به میدالیاكه‌وه بۆی ده‌گه‌ڕێیت و نه‌خشه‌ی ئه‌و شوێنه‌ت پێشان ده‌دات، كه مۆبایله‌كه‌ت یان كلیل یان جانتاكه‌تی لێیه. بڕیاره كۆمپانیای سامسۆنگ له‌گه‌ڵ خستنه‌بازاڕی گالاكسی ئێس 21 ئه‌و به‌رهه‌مه‌یشی بخاته خزمه‌ته‌وه.