هه‌موو كه‌س نهێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و نهێنییانه‌ی كچانی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه هه‌یانه و باسی ناكه‌ن، گرنگیی زۆری هه‌یه و ڕه‌نگه پێویست بكات زۆر كه‌س بیانزانێ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه گه‌شت زۆر ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، گرنگترین 11 نهێنین كه ماڵپه‌ڕی "بزنس ئینسایده‌ر" ئاشكرای كردوون:
1- كه‌س ناتوانێ له كاتی فڕین‌دا، ده‌رگه‌ی فڕۆكه بكاته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌وڵدان بۆی، دوای ئه‌وه‌ی كه نیشته‌وه، ده‌گیرێی.
2- ئه‌و سینییه‌ی خواردنی له‌سه‌ره و بۆت ده‌هێنن، پیسترین شوێنی فڕۆكه‌كه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له گه‌شتیاران دایبیی منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر داده‌نێن، كه‌چی ته‌نیا شته‌كانی له‌سه‌ر لاده‌برێت و جارێكی تر داده‌نرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به جوانی پاكی بكه‌نه‌وه.
3- ده‌توانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ببه‌یته ناو فڕۆكه و به‌كاریشی بهێنی، چونكه هیچ یاسایه‌ك نییه ڕێگری لێ بكات، به‌ڵام باسی ناكه‌ن.
4- مووچه‌ی ئه‌و خانمانه به مانگانه نییه به‌ڵكوو به سه‌عاته، ته‌نیا ئه‌و كاتانه‌شیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێ كه فڕۆكه به ئاسمانه‌وه‌یه، كاته‌كانی تر هه‌ر كارێك بكه‌ن له‌سه‌ر خۆیانه و پاره‌شی له‌سه‌ر وه‌رناگرن.
5- له ناو فڕۆكه داوای ئاو مه‌كه، چونكه ئه‌و په‌رداخه‌ی بۆت ده‌هێنن ئاوی تێدا بخۆیته‌وه، به ده‌گمه‌ن پاك بكرێته‌وه، هه‌ر بۆیه خۆیان هه‌رگیز قاوه و چا یان ئاو له‌ناو فڕۆكه‌دا ناخۆنه‌وه.
6- كاتێك ئه‌و خانمه به گه‌شتیاران ده‌ڵێ ده‌توانن په‌رده‌ی سه‌ر جامه‌كان بكه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌نجامی بده‌ی، چونكه ئه‌و مه‌به‌ستی له‌وه‌یه له ته‌نیشته‌كانه‌وه دۆخی ده‌ره‌وه بزانێ و ڕاپۆرتی له هه‌موو لاكانه‌وه بدات به كاپتانی فڕۆكه‌كه.
7- ناتوانی خواردنه‌وه‌ی كهوولی تایبه‌تی خۆت بخۆیته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ت بۆ هه‌یه كه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا هه‌یه، چونكه ئه‌و خانمانه ده‌بێ بزانن كێ خواردوویه‌تییه‌وه و ڕێژه‌ی كهوولیش له جه‌سته‌یدا گه‌یشتووه‌ته چه‌ند.
8- ئه‌گه‌ر له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا، كه‌سێك له ته‌نیشتتدا مرد، هیچ یاسایه‌ك نییه بڵێ ده‌بێ له شوێنی خۆی بجوڵێندرێ، هه‌ر بۆیه هیچی لێ ناكرێ و ده‌بێ تا گه‌شت ته‌واو ده‌بێ له ته‌نیشت مردوویه‌ك بیت.
9- ئه‌گه‌ر گه‌شتیارێك سه‌قامگیری باری فڕۆكه‌كه‌ی شێواند و هه‌ر مه‌ترسییه‌كی دروست كرد، ئه‌وان ئه‌و خانمانه به‌و كه‌چه كاره‌باییه‌ی پێیانه ده‌توانن كاره‌بات لێ بده‌ن و بتخه‌نه سه‌ر زه‌وی.
10- ئه‌گه‌ر ئه‌و جله ئیسفنجییه‌ی له ژێر كورسییه‌كه‌تدا كه بۆ دۆخی نه‌خوازراو دروست كراوه، به‌بێ مۆڵه‌تی كاپتن و له دۆخێكی ئاسایی‌دا بیكه‌یته‌وه، بڕی 16 هه‌زار دۆلار باجت لێ وه‌رده‌گیرێ.
11- ئه‌گه‌ر له پشتی پشته‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بیت، خزمه‌تگوزارییه‌كانت زیاتر ده‌بێت، چونكه به‌پێی یاسا له‌به‌ر شوێنه‌كه بۆت هه‌یه داوای هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی بكه‌ی.