ئه‌و ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق/ كۆمه‌ڵی ئیسلامی/ تێدایه، به‌ڵام ڤیدیۆكه ئه‌حمه‌دی تووڕه كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێژووی ڤیدیۆیه‌كه بۆ سه‌رده‌می گرووپی تیرۆریستی ئه‌نساروئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئێسته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، پێشتر له مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه، به‌وه ناسراوه كه‌سێتییه‌كی توندڕۆی هه‌یه و ئێسته‌یش له به‌غداوه دژایه‌تی كوردستان ده‌كات و كار بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كات.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ته‌پڵ لێ ده‌دات و باسی جیهاد و ئیسلام ده‌كه‌ن
له ڤیدیۆكه‌دا كه "وشه" بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كادری تری ئیسلامی له خورماڵ كۆ بوونه‌ته‌وه و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ته‌پڵ لێ ده‌دات و باسی جیهاد و ئیسلام ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید به تووڕه‌ییه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ڕاسته ئه‌وه منم و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر ئه‌وكات له مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری كۆمه‌ڵ بووین له خورماڵ.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌وانه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌یان لێ بڵاو كردووه‌ته‌وه و به سیخوڕی ناوی بردوون، هه‌روه‌ك جارێكی تر په‌لاماری حزبه سیاسییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان داوه، له‌كاتێكدا پێ ده‌چێ هه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی دانیشتوون ڤیدیۆیه‌كه‌یان بڵاو كردبێته‌وه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وایه، ئه‌و ڤیدیۆیه هی سه‌رده‌می ئه‌نسار ئیسلامه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌یه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێ هی سه‌رده‌می مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه.