تا ئێسته‌ بینیوته‌ كه‌سێك دڵی خۆی به‌دستیه‌وه‌ بگرێت؟

:: AM:09:28:22/02/2017 ‌
بۆ یەكەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لە ویلایەتێكی ئەمەریكا، ئافرەتێك دڵی خۆی بە دەستەكانی گرت، دوای ئەوەی پزیشكان بە نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو دڵیان ریشەكێش كرد.

لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریكا، پزیشكان سەركەوتوو بوون لە دەرهێنانی دڵی ئافرەتێك و چاندنی دڵێكی دیكە لە شوێنەكەی، دوای دەرهێنانی دڵی، پزیشكان دڵیان دایە دەستی ئافرەتەكە و بە دەستەكانی گرتی و ئەویش وێنەی یادوەری لەگەڵ دڵیدا گرت.

هەرچەندە پێشتر نەشتەرگەری دڵ دەرهێنان ئەنجام دراوە، بەڵام ڕێك نەكەوتووە كە پزیشكان دڵەكە بخەنە نێو دەستی ئافرەت، یان كەسی نەشتەرگەری بۆكراو.

رۆژنامەی میترۆ ئەو چیرۆكەی بڵاو كردەوە و رایگەیاند لیزا سالبێرگی 48 ساڵان، لەو دڵە رزگاری بوو كە لە تەمەنی 12 ساڵانەوە بە دەستییەوە دەیناڵاند و 36 ساڵ ئازاری دا.

پزیشكان ساڵی رابردوو،  دوو بژاردەیان خستە بەردەم سالبێرگ و سێیەمی نەبوو، یان مردن، یان  چاندنەوەی دڵێكی تازە، دواجار چاندنی دڵە تازەكە سەركەوتوو بوو.

لیزا دەڵێ: واقم وڕما لە چڕی و گەورەیی كێشی دڵم، استییەكەی زۆر قورس بوو. 

لیزا، لە ئاكامی بۆماوەییەوە، بە دەست لاوازیی ماسوولكەی دڵەوە دەیناڵاند و بەرەبەر لاوازتر بوو، تا توانای فڕێدانی خوێنی نەدەما. خوشێكی لیزا و 5 كەسی تری ماڵباتەكەیشیان نەخۆشیی دڵیان هەیە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د