بۆچی هەفتە حەوت رۆژە؟

:: AM:09:41:22/02/2017 ‌
مرۆڤ، كات و ساتەكانی ژیان و چەند نەریتێكی دیكەی داهێناوە، كە بووە بە كولتوور بۆ ژیانی، بەڵام بێئاگایە لەوەی كەی و چۆن ئەو نەریتە ڕێڕەوی جێگیری خۆی گرتووە.

پرسیاری ئەوەی بۆچی هەفتە، حەوت رۆژە؟ وەڵامەكەی زەحمەت نییە، بەڵام بۆ مێژوویەكی زۆر دێرین دەگەڕێتەوە، كە سەرەتای سەدەكانی زایینییە.

لە ئەنجامی لێوردبوونەوەی خول و سووڕی مانگ، لە سەدەی یەكەمدا لە رۆما،  دەركەوت خولی مانگ، 28 رۆژە، بۆیە چارەكێكی هەر خولێكی مانگیش، 7 رۆژە.

لە سەدەی سێیەمدا، لە ئەورووپا هەفتە بە 7 رۆژ دیاری كراوە و بۆ دیاریكردنی كاتەكانیان پشتیان بە بنەمای هەفتە بەستووە.

هاوكات، رۆژەكانی هەفتەیش بە هەسارەكانەوە وابەستە كراوە، وەك خۆر، مانگ، عەتارد، زوهرە، مەریخ، مشتەری و زوحەل، هەروەها رۆژەكانی هەفتە، بە ناوی خواوەندەكانی رۆمانییەوە ناونراوە، ئەوەیش بە ناونانی شێوەی فەڕەنسی و ئینگلیزی، بۆ نموونە لە زمانی فەڕەنسدا، سێشەممە ناو نراوە (ماریدی)، كە دەگەڕێتەوە بۆ مارس و ئەوەیش لای ئەوان خواوەندەژنی شەڕە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د