ئه‌م هه‌شت خۆراكه‌ ته‌واوی ژه‌هری له‌شتان ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌

:: PM:03:02:22/02/2017 ‌

خەڵكێكی زۆر هەست بەوە ناكەن كە مادە ژەهراوییەكان چۆن دەكرێنە دەرەوەی لەش و دەبنە هۆی باشتر كردنی تەندروستیمان. ئەو ژەهرەی لە لەشدا كۆ دەبنەوە، ئەگەر نەكرێنە دەرەوەی جەستە لە كۆتایی دەبنە هۆی دروستبوونی نەخۆشی و هەوكردن و لەدەست دانی كێشی لەش.

رۆژانە هەندێك خۆراكی تفت بخۆن، ئەوا یارمەتی زیاد كردنی ئاوی لەش دەدات و ژەهری نێو جەستە ڕادەماڵێت. سەرەتا لە ئەندامەكانەوە دەست بە پاككردنەوە لە مادە زیانبەخشەكان دەكات و پاشان بۆ جگەر و ریخۆڵە گەورە. ژەهر ناتوانێت لە بەشی سەرەوەی لەشدا بمێنێتەوە   كاتێك ئەندامەكان بە شێوەیەكی چالاك كردارەكانی لەش ئەنجام دەدەن.
ئەمانە ئەو خۆراكە تفتانەن كە ژەهری نێو جەستە دەكەنە دەرەوەی لەش:
یەكەم: رووەكی ڤارڤاینی شین، بۆ چەندان سەدە وەكو دەرمانی میزكردن سوودی لێ وەردەگیردرێت. كە دەبێتە هۆی كردنە دەرەوەی ژەهر لە ڕێگەی میزەوە وە پاشان كردنەدەرەوەی خوێی زیاد لە لەش و رێكخستنی چەوری لەش.

دووەم: سۆرسۆپ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە، ئەم میوەیە بۆ پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و ریخۆڵە بەكاردەهێنرێت و توانای لابردنی ژەهری هەیە لە لەشدا.

سێیەم: كەلەرم، ئەم سەوزەیە بە دژە ئۆكسید ناسراوە بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ و كانزای تفتی تێدایە. بە پێی ئەو توێژینەوەی كە لەسەر ئەم سەوزەیە كراوە توانای پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و ریخۆڵە گەورەی هەیە وە هەروەها ڕێگری لە هەوكردن دەكات  دەتوانرێت وەكو شۆربا سوود لە كەلەرم وەربگیردرێت.

چوارەم: خەیار، خەیار %95 لە ئاو پێك دێت كە یارمەتی دەركردنی ژەهر دەدات و جگەر پاك دەكاتەوە بڕێكی دیاریكراو لە دژەئۆكسید و ڤیتامین C و مەنگەنیزی تێدایە.

پێنجەم: ئاڤۆگادۆ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە زۆر سوود بە هەموو ئەندامەكانی لەش دەگەیەنێ و  بڕێكی زۆر لە دژەئۆكسیدی تێدایە كە یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهر دەدات وە هەروەها بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و ئاو كانزای تفتی تێدایە.

شەشەم: گەڵای ئۆریگانۆ، بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە لەگەڵ كالیسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، جگەلەوە ئەو پێكهاتە خۆراكیانەی تێدایە كە یارمەتی لابردنی ژەهر لە لەشی مرۆڤ دەدەن.

حەوتەم: قۆخ (خۆخ)، خۆخ یارمەتی لابردنی ژەهری لەش دەدات و ئەندامەكان پاك دەكاتەوە وە بەتایبەتی گورچیلە و جگەر.

هەشتەم: لیمۆی سەوز،  لیمۆی سەوز بە هۆی بوونی ئەو بڕە زۆرەی ترش كە تێیدایە ڕێگە لە كۆبوونەوەی ترشی لەش دەگرێت بۆ تەندروستی لەش بەگشتی گونجاوە وە یارمەتی چالاككردنەوەی كرداری دەرهاویشتن دەدات.

سه‌رچاوه‌/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد