چین هەوڵی پێشخستنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان دەدات

:: PM:12:20:14/01/2021 ‌
كونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە هاوكاریكردن و پێشخستنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ی كانوونی دووەم، نی روچی كونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 30 هەزار دەمامك و هەزار و 500 پاككەرەوەمان پێشكەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد.

زیاتر گوتی، ئەو هاوكارییانە بەشێكە لەو پرۆسەیەی كە كۆماری چین دەیەوێت پێشكەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خوێندنی باڵا بكات. 

ڕوونی كردەوە، ئێستە و پێشتریش چین كورسیی خوێندن و بۆردی زانیاری و پێدانی ژوورەكانی كۆنتڕۆڵ و ڕاهێنانی قوتابیانمان ئەنجام داوە، لەمەودواش بەردەوام دەبێت تا ئاستی خوێندنی باڵا لە كوردستان بەرزتر بێتەوە.

خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە، لە ماوەی ڕابردوو چین دوو جاری تر هاوكاری بۆ كەرتی پەروەردە و تەندروستی ناردووە تا زیاتر ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بكرێت.



وشە - رامیار جەواد