كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه حزبه‌كه‌یان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر له واده‌ی خۆی ئه‌نجام بدرێ و رای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتی له ده‌نگده‌ری خۆی دڵنیایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به میدیای فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتی خۆیدا كه ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه به‌ڕێوه بچێت، به‌شداری ده‌كه‌ین و ئاماده‌كارییش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ.
پێشبینی كردووه كه پڕۆسه‌كه له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه نه‌چێت
نه‌جاڕ پێشبینی كردووه كه پڕۆسه‌كه له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه نه‌چێت و دوا بخرێت، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه "وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیاین له ده‌نگده‌ری خۆمان و ئه‌گه‌ر ده‌نگی پارتی زیاد نه‌كات له ھه‌ڵبژاردنی داھاتوو، ئه‌وه بێگومان كه‌م ناكات."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یاسای نوێی ھه‌ڵبژاردن له ڕووی جێبه‌جێكردنه‌وه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا ھاتووه و ژماره‌ی بازنه‌كان زیاد كراون، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه، چونكه ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ھه‌ڵبژاردن ھه‌ندێك زه‌حمه‌تن بۆ جێبه‌جێكردن.
پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین حزبی سه‌ر ئاستی عێراقه و ئێسته له‌ناوخۆی كوردستان هه‌وڵی یه‌كڕیزی ده‌دات تا به هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی كوردانه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێ.