هاووڵاتییه‌كی شاره‌زوور كارتی مۆبایلی به پسووله و مۆری ساخته به دوكانداران فرۆشتووه، ده‌ركه‌وتووه كارتی مۆبایله‌كان ساخته‌ن و داخل ناكرێن، ئێسته هه‌ڵاتووه و دیار نییه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، هاووڵاتییه‌ك له شارۆكه‌ی شاره‌زووری سه‌ربه پارێزگای سلێمانی، مۆر و پسووله‌ی ساخته‌ی كارتی مۆبایلی به دوكانداران فرۆشتووه، ئاماژه‌ی به چه‌ند فرۆشگایه‌كی سلێمانی داوه، راستییه‌كه‌ی نه فرۆشگای له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌یه كه له‌سه‌ر پسووله‌كان ئاماژه‌ی پێ داوه، نه ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانیشی ڕاستن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ته‌واوی كاره‌كه‌ی ساخته بووه و ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه پاره له دوكانداره‌كان به ناوی فرۆشتنی كارتی مۆبایل وه‌ربگرێت.
كاتێك كارته‌كانم به هاووڵاتییان فرۆشته‌وه، ده‌ركه‌وت ساخته‌ن و داغڵ نابن
یه‌كێك له‌و دوكانه‌ی كه كاره‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام داوه، به به‌های نزیكه‌ی چوار هه‌زار دۆلار كارتی مۆبایلی پێ فرۆشتووه و پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئێسته دیار نییه و له پۆلیسی شارۆكه‌ی شاره‌زوور سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
دیار ساڵح یه‌كێك له‌و دوكاندارانه‌ی كه ئه‌و كارتانه‌ی له‌و هاووڵاتییه كڕیوه گوتی، هاووڵاتییه‌ك هاته دوكانه‌كه‌م و كارتی مۆبایلی پێ فرۆشتم، دواتر كاتێك كارته‌كانم به هاووڵاتییان فرۆشته‌وه، ده‌ركه‌وت كارتی مۆبایله‌كانیش ساخته‌ن و راست نین، مۆر و پسووله و فرۆشگاكه و ناو فرۆشگاكه‌ش ساخته‌ن و راست نین.
ئه‌و دوكانداره به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی لای پۆلیس سكاڵای تۆمار كردووه، پۆلیسی شارۆكه‌ی شاره‌زوور له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به دواداچوونی ده‌ست پێ كردووه، ئه‌و دوكانه‌شی كه كارته‌كانی پێ فرۆشتووه، كامێرای چاودێریی تێدایه، گومان ده‌كرێ ئه‌و كه‌سه فێڵی له چه‌ند دوكانێكی تریش كردبێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی