تا كۆتایی ساڵی 2021 60٪ ڤاكسینی دنیا له هیندستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌و وڵاته له‌دوای ئه‌مه‌ریكا زیاترین رێژه‌ی تووشبووی كۆرۆنای هه‌یه و ده‌بێ له ماوه‌ی حه‌وت مانگ دا فریای دروستكردنی 600 ملیۆن پێكوته‌ی كۆرۆنا بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێت.
تا کۆتایی ئەمساڵ یەک ملیار و 100 ملیۆن پێکوتە رادەستی کۆڤاکس دەکات
هیندستان به یه‌كێك له وڵاته هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ده‌رمان هه‌ژمار ده‌كرێت، تا ئێسته دوو جۆره پێكوته‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانی وه‌رگرتووه و حه‌وت جۆری تریش قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تن.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مۆڵه‌تی ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌رچووه، ده‌بێ زیاد له یه‌ك ملیار و 200 هه‌زار پێكوته بۆ 600 ملیۆن هاووڵاتی هیندی به‌رهه‌م بهێنن و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنه‌كانیان به‌رانبه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ببه‌نه سه‌ر كه بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی پێكوته بۆ به‌شێك له دانیشتووانی گۆی زه‌وی، به‌ڵام ئایا فریای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ژماره‌یه ده‌كه‌وێت؟
به‌رهه‌مهێنانی پێكوته له هیندستان له چ ئاستێكه؟
له ئێسته‌دا دوو پێكوته له هیندستان مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانیان وه‌رگرتووه كه بریتین له كووی شیڵد و ڤاكسینی كووكسین، كووی شیڵد هه‌مان ڤاكسینی ئه‌كسفۆرد ئه‌سترازینكای به‌ریتانییه.
لە ماوەی حەوت مانگ دا 600 ملیۆن هاووڵاتی هیندستان ڤاکسینە دەکرێن
كۆمه‌ڵێك پێكوته‌ی تر له قۆناغی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌دان كه بڕیاره ئه‌وانیش له هیندستان مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانیان پێ بدرێت، ئه‌و پێكوتانه بریتین له پێكوته‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی سیرومی هیند و پێكوته‌یه‌كی به‌هارات بیوتیك و دوو پێكوته‌ی بیۆلۆجیكاڵ ئه‌ی و پێكوته‌یه‌كی زیودس كادیلا و پێكوته‌یه‌كی جنووا بیۆفارما و پێكوته‌یه‌كی تاقیگه‌ی دكتۆر رێدی.
مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان رای گه‌یاند، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له‌و وڵاته خه‌ریكن شێوازی پێشكه‌وتوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان بۆ چه‌ند هێنده‌ی تر به‌رز بكه‌نه‌وه.
دامه‌زراوه‌ی سیرۆمی هیند، یه‌ك له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ڤاكسین له دنیا ده‌ڵێ، مانگانه 60 بۆ 70 ملیۆن پێكوته به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بڕیاره دوای ته‌واوبوونی سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و رێژه‌یه بۆ چه‌ند هێنده به‌رز بكاته‌وه.
حەوت پێکوتەی تر لە هیندستان چاوەڕوانی وەرگرتنی مۆڵەتن
كۆمپانیای به‌هارات بیۆتیك كه ئه‌ویش یه‌كێكی تر له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڤاكسینی كۆرۆنایه، نیازی هه‌یه 200 ملیۆن ڤاكسین له ساڵێكدا به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام له ئێسته‌دا ته‌نیا 20 ملیۆن پێكوته‌ی "كووكسین"ی ئاماده‌ی هه‌یه.
ئه‌و حه‌وت پێكوته‌یه‌ی تر كه له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان، بڕیاره له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری هیندییه‌وه به‌رهه‌م بهێندرێت كه له ئێسته‌وه ده‌ستیان كردووه به رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌تی هیندستان.
هیندستان له ناوخۆدا پێویستی به چه‌ند پێكوته هه‌یه؟
به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان، بڕیاره تا حه‌وت مانگی تر 300 ملیۆن هاووڵاتی ڤاكسینه بكرێن، سه‌ره‌تا له پزیشك و په‌رستاره‌كان و كه‌سانی په‌ككه‌وته و به‌ساڵاچووانه‌وه ده‌ست به كوتان ده‌كرێت.
ئامانجی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی حه‌وت مانگدا نزیكه‌ی 600 ملیۆن هاووڵاتیی هیندستانی بكوتێت، واتا مانگانه نزیكه‌ی 85 ملیۆن هاووڵاتی. ئێسته دامه‌زراوه‌ی سیرۆمی هیند ده‌ڵێ ته‌نیا 125 ملیۆن ژه‌مه پێكوته‌ی ئاماده‌یه.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هاوكات ده‌بێ به‌ڵێنه‌كانی له به‌رانبه‌ر دامه‌زراوه‌ی كۆڤاكس بباته سه‌ر، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ڤاكسین بۆ وڵاته هه‌ژار و مامناوه‌نده‌كان دروست بووه.
كۆمپانیای سیرۆمی هیند، به‌ڵێنی داوه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا 200 ملیۆن ژه‌مه پێكوته راده‌ستی كۆڤاكس بكات و تا كۆتایی ساڵ ره‌نگه رێژه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار پێكوته.
ئادار پوناوالا سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سیرۆمی هیند، به
بی بی سی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌یه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا جیا له 200 ملیۆن پێكوته‌كه، 900 ملیۆن پێكوته‌ی تریشیان راده‌ست بكه‌ین كه سه‌رجه‌می ده‌كاته یه‌ك ملیار و 100 ملیۆن پێكوته.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێسته به‌رهه‌می مانگانه‌مان گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن پێكوته و به خێراییه‌كی زۆر ئاستی به‌رهه‌مهێنانمان به‌رز ده‌بێته‌وه، ره‌نگه مانگی داهاتوو بگاته 150 ملیۆن پێكوته له مانگێكدا.
جیا له به‌ڵێنی دامه‌زراوه‌ی سیرۆمی هیند به كۆڤاكس، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتی دنیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی ئه‌كسفۆردیان بۆ دروست بكات.
سه‌ره‌تا حكوومه‌تی هیندستان رێی به هه‌نارده‌ی پێكوته نه‌دا و داوای كرد سه‌ره‌تا پێداویستی ناوخۆ پڕ ببێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردوو كۆمپانیای به‌هارات و سیرۆم دڵنیا بووه‌وه رێپێدانی بۆ ده‌ركردن.
یه‌كه‌م هه‌نارده‌ی كۆمپانیای سیرۆم، ره‌وانه‌كردنی 30 ملیۆن پێكوته بوو بۆ به‌نگلادیش، بڕیاره بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و میانمار و مه‌غریبیش پێكوته ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌ریه‌كه له به‌رازیل و نیپاڵ و سریلانكاش داوایان له هیندستان كردووه ڤاكسینیان بۆ دروست بكات، حكوومه‌تی هیندستان به‌ڵێنی داوه دوای ئه‌وه‌ی له ئاستی به‌رهه‌مهێنانه‌كانیان به‌و رێژه‌یه‌ی كه بتوانێ وه‌ڵامده‌ر بێت، ڤاكسین بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه به‌رهه‌م بهێنن كه داوایان لێ ده‌كه‌ن.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راگه‌یه‌نراوێكدا، پێزانینی جیهانی به‌رانبه‌ر هیندستان دووپات كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، دڵنیاین كه هیندستان زیاتر له‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه، هاوكار و یارمه‌تیده‌ری كۆڤاكس ده‌بێت بۆ دابینكردنی پێكوته بۆ ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان.
به‌پێی ئه‌و به‌راورده‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردوویه‌تی، هیندستان له ماوه‌ی ساڵی 2021 ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 60٪ سه‌رجه‌م دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.