دوێنێ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه هه‌واڵێكی كورت بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌هۆی گه‌وره‌یی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره كه بڕینه‌وه‌ی دارێك بووه له‌به‌ر بیانوویه‌كی سه‌یر.
ڕووداوه‌كه به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، دانیشتووانی گوندی نه‌وێ له /خورماڵ/ به‌ته‌مه‌نترین دارتوو ده‌بڕنه‌وه به‌بیانوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی چیمه‌نتۆی حه‌وشه‌ی مزگه‌وتێكی درز كردبوو، ئه‌مه‌یش بووبووه ناشیرینكردنی حه‌وشی ئه‌و مزگه‌وته.
دارتوو
دارتوو، دارێكه له تیره‌ی Tamariscinées كه خۆیان ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی به ناوی "تووه‌كان" Moraceae پێك دێنن. باڵای دارتوو ده‌گاته 20 مه‌تر و ئه‌ستوورییه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك مه‌تر، تۆكڵێكی سه‌خت و قڵاش قڵاشی هه‌یه و ڕه‌نگی داره‌كه‌یشی بۆر یان خۆڵه‌مێشییه و گه‌ڵاكانیشی پانن. مه‌ڕوماڵات زۆر حه‌زیان له گه‌ڵای دارتووه به‌تایبه‌تی پایزان زۆری ده‌خۆن، به‌ری دارتوو كه ناوی تووه به تازه‌یی و به وشككراوی ده‌خورێت.
دارتوو له‌به‌ر سه‌ختی و خۆڕاگری له دارتاشیدا زۆر به‌كار دێت، هه‌روه‌ها ئامراز و ئامێره‌كانی موزیكیشی لێ ساز ده‌كه‌ن. ئه‌و تووه‌ش كه به‌كار نایه‌ت، وشك ده‌كرێت و زستان له باتی جۆ ده‌درێ به ئاژه‌ڵ به‌تایبه‌تی هێستر. سووره‌تووش جۆرێك تووه كه گه‌ڵاكه‌ی تۆزێك له گه‌ڵای دارتوو تۆختره. سووره‌توو ڕه‌نگی سووره و كه به‌ده‌ستاندا ده‌فلیقێ سووری ده‌كات و پاشانیش ڕه‌ش ده‌بێته‌وه، بۆیه پێی ده‌ڵێن سووره‌توو، به‌ره‌كه‌یشی زۆر به‌تامه و له تووی سپی گه‌وره‌تره، سووره‌توو به وشككراوی زۆر ترشه و وه‌ك سماق زستانان به‌كاری دێنن. پێم وانییه هیچ شتێك به‌قه‌د سووره‌تووی وشككراو و هاڕدراو خۆش بێت كه له‌گه‌ڵ ئارد له لادێكاندا تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن، له پێش ئه‌وه‌ی ماسییه‌كه له ڕۆندا سوور بكه‌نه‌وه پێوه ده‌پلكێنن، كه تامێكی ترش و خۆشی پێ ده‌دا.
به ئینگلیزی به دارتوو ده‌ڵێن Mulberry tree. ئه‌مه‌یش دوو جۆری به‌ناوبانگی توو، Murus alba var nigre و به ئینگلیزی به‌مه‌یان ده‌ڵێن black mulberry و تووی چه‌رموو Morus alba ئه‌مه‌یان به ئینگلیزی White mulberry یان White-fruited mulberry.
ڕووداوی بڕینه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نترین دارتوو له گوندی نه‌وێی خورماڵ
بڕینه‌وه‌ی دارێكی تووی سه‌روو ته‌مه‌ن ١٠٠ساڵ له مزگه‌وتی نه‌وێ سه‌ربه شاره‌دێ خورماڵ، ناڕه‌زایی هاووڵاتییان و به‌رپرسانی ئاینی و ئیداری و ژینگه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، سكاڵا دژی ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كرێت هه‌ڵساون به بڕینه‌وه‌ی داره‌كه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، مزگه‌وتی گوندی نه‌وێ سه‌ربه شاره‌دێی خورماڵ، سه‌ربه ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه‌ییه، هاووڵاتییانی گونده‌كه كاتێك داره‌كه‌یان بڕیوه، هیچ پرسێكیان به ئه‌وقاف نه‌كردووه.
زیاتر گوتی، ده‌بوو له پێش بڕینه‌وه‌ی ئه‌و داره ته‌مه‌نی سه‌روو 100 ساڵه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافیان ئاگادار بكردایه‌ته‌وه ڕاسته مزگه‌وت ماڵی خوایه، به‌ڵام له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌ته.
ڕوونی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێ خورماڵ و پۆلیسی دارستان سكاڵا دژی ئه‌و هاووڵاتییانه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ستاون به بڕینه‌وه‌ی ئه‌و داره، هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ بڕینه‌وه‌ی دار، مامۆستایی ئاینی مزگه‌وته‌كه هه‌فتانه بۆ گوتاردان ده‌ڕواته ئه‌و مزگه‌وته بێ ئاگایی خۆی پێ ڕاگه‌یاندووین له بڕینه‌وه‌ی داره‌كه.
یوسف خه‌لیل گوتاربێژی مزگه‌وتی نه‌وێ به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌داخه‌وه بۆ بڕینه‌وه‌ی ئه‌و دارتووه‌ی مزگه‌وته‌كه‌مان، شه‌وی ڕابردوو له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه زانیم داره‌كه‌یان بڕیوه‌ته‌وه، له‌ڕووی ئاینییه‌وه ته‌نیا له‌كاتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره ده‌توانی دار ببڕیته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێگری دروست كردبێت، به‌ڵام ئه‌و داره ڕێگری دروست نه‌كردبوو، ئه‌وه‌ی به‌من گوتراوه ته‌نیا ده‌یانه‌وێت حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه كۆنكرێت بكه‌ن.
ئه‌و داره سوودێكی زۆری بۆ گونده‌كه هه‌بوو و دیمه‌نێكی جوانیشی هه‌بوو، به‌ڕاستی زۆر به‌داخه‌وه‌م به قسه‌ی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانی گونده‌كه، ئه‌وان به‌ته‌مه‌ن بوون، دارتووه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێسته بووه، كه‌واته ته‌مه‌نێكی زۆری هه‌بوو، بۆیه گله‌یم كردووه له بڕینه‌وه‌ی داره‌كه.
بڕینه‌وه‌ی دار له‌ڕووی ئاینه‌وه له‌به‌ر خاتری حه‌وشی مزگه‌وت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، مامۆستا محه‌مه‌د له‌تیف پسپۆڕ له زانسته ئیسلامییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ژینگه و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به ژینگه به‌گرنگییه‌وه وه‌سفی كراوه و شی كراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له فه‌رمووده و وه‌سیه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) له‌سه‌ر بێت له‌باره‌ی دار، ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی ڕۆژی دوایش داونه‌ریت و دارێك به‌ده‌سته‌وه بوو، داره‌كه بچێنه ئه‌وكات له شڵه‌ژان و ڕاكردنی خۆت به‌رده‌وام به، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان ئاماژه‌ی كردووه كه له‌كاتی جه‌نگ دار نه‌بڕێته‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی گرنگیی ژینگه‌مان پێ ده‌ڵێن.
زیاتر گوتی، چه‌ندان بابه‌تی تر هه‌یه له ئاینی ئیسلام له‌باره‌ی ڕێزگرتن له ژینگه و ڕووه‌ك، چونكه ئه‌وانیش گیاندارن، به‌ڵام كاتێك ڕووه‌كێك یان دارێك ده‌بێته هۆی ڕێگری و تێكدانی پێداویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئه‌و ڕێیه‌ش دراوه كه له‌وێ هه‌ڵبگیرێت یان بگوازرێته‌وه یان به‌شێكی لابدرێت، هه‌ڵبه‌ت هۆكاره‌كه‌ی مامۆستایانی ئاینی ئه‌و مزگه‌وته له ئێمه باشتر ده‌زانن.
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه نابێت ده‌شتپێشخه‌ری له‌و كاره بكه‌ین و ده‌بێت هۆكاره‌كانی بڕینه‌وه‌ی ئه‌و دارتووه بزانین كه بۆ گه‌یشتووه به‌و قۆناغه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسی كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌یش ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كه بۆ ئه‌و كاره كراوه و ئه‌وان ئاگادار نه‌بوونه، یان به شێوه‌ی زانستی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌و داره لانه‌براوه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كاره‌كه به‌بێ ئاگاداری مامۆستا و به‌هۆكارێكی بێ مانا كراوه، ئه‌وه له‌ڕووی ئاینه‌وه گوناهبار ده‌بن و له ڕووی یاساییه‌وه تووشی سزای دادگا ده‌بنه‌وه و ده‌بێت حكوومه‌ت به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت.
سوودی به‌رهه‌می دارتوو /توو/
توو ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ڕیشاڵییه‌كان، بۆیه هاوكاری باشكردنی ته‌ندروستیی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن ده‌دات، توو قژ به‌هێز ده‌كات چونكه ماده‌یه‌كی تێدایه كه هاوكاری گه‌شه‌پێدانی موو ده‌دات، هاوكار ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته و كۆڵسترۆڵ داده‌به‌زێنێت، بینین به‌هێز ده‌كات چونكه مولووله‌كانی خوێن فراوان ده‌كات و ئه‌وه‌یش ده‌بێته باشكردنی سوڕی خوێن،له ئه‌نجامدا بینینی چاو باش ده‌كات، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
چه‌ندان سه‌ده‌یه توو وه‌كو ده‌رمانێك له وڵاتی چین به‌كار ده‌هێنرێت، بۆیه پێویسته له خۆراكی رۆژانه‌دا زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سووده گرنگانه بگات به ه‌ش ئه‌وانیش، /بینایی باشتر ده‌كات و رێ له شێرپه‌نجه ده‌گرێت و سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ته‌ندروستی مێشك باشتر ده‌كات و پڕۆتینی ڕووه‌كی تێدایه كه جێی سووده‌كانی گۆشتی سوور ده‌گرێته‌وه و ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم ده‌كاته‌وه.
بڕیارێكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه
ڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئابی ساڵی 2019، له چاوپێكه‌وتنێكدا كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ زیاتر سه‌وزكردنی هه‌ڵه‌بجه و گرنگیدان به ژینگه‌ی ناوچه‌كه، بڕیارمان داوه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌ی كردنه‌وه‌ی خانوو یان مامه‌ڵه‌ی هاوبه‌شیكردنی ئاو و كاره‌با بكات، ده‌بێت له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی دوو داری جۆری توو بڕوێنێت.
زیاتر گوتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داری توومان دیاری كردووه، چونكه توو یه‌كێكه له داره هه‌ره باشه‌كان و له‌ڕووی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ كه پرسیارمان بۆ كردووه بێ كێشه‌یه و سوودی زۆری هه‌یه، هاوكات ئاوهه‌وای ناوچه‌كه‌یش بۆ ڕواندنی توو زۆر گونجاوه.
ڕوونی كرده‌وه، هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه كه‌سانی ژینگه‌دۆستن و به‌م ده‌واكارییه‌كانمان دێن، له ڕابردووش هاووڵاتییان خۆیان له كاتی كردنه‌وه‌ی خانوو، داریان چاندووه له به‌رده‌م ماڵه‌كانیان.
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی حكوومه‌ت لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌كات
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د گوته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی كه كراوه له خورماڵ تاوانه، به‌پێی یاساكانی ژینگه ده‌سته‌كه‌مان كه له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌رچووه.
زیاتر گوتی، ئێمه ساڵی پار هه‌مان بابه‌تمان هه‌بوو له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان حكوومه‌ت له ڕێی ده‌سته‌وه پاره‌ی بۆ سه‌رف كرد و دارێكی به‌ته‌مه‌ن شوورای بۆ دروست كرا و له له‌ناوبردن پارێزرا.
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان له بابه‌ته‌كه ده‌ست پێ كردووه و ڕێ ناده‌ین ژینگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه تێك بدرێت، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئێمه دراوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانییه‌وه، كه‌سه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه و ده‌درێنه دادگایش به‌رده‌وامیش ده‌بێت له به‌دواداچوونی زیاتر.
ئاماده‌كردنی/ محه‌مه‌د میران و عه‌زیز هه‌ورامی