ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /یه‌كێتی/ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كورد له به‌غدا تا یه‌كگرتووبێت سه‌نگ و قوورسایی زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، جه‌مال شكوور، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /یه‌كێتی/، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ڕابردوو به‌ده‌ستهاتووه، به‌رهه‌می یه‌كده‌نگی كورد بووه له به‌غدا، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كده‌نگ بین داكۆكیكارێكی سه‌خت ده‌بین له مافه‌كانی كورد.
له باره‌ی گرووپی هیواوه گوتی، ئه‌و گرووپه كۆكه‌ره‌ی كۆمه‌ڵێك فراكسیۆنی كوردییه، كه ئاراسته و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیان زۆر تیایه، بۆیه ئه‌گه‌ر له پرسه نیشتمانی و چاره‌نووسسازه‌كان هاوئاهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی كارێكی باشه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه هۆی په‌رته‌وازه‌یی ده‌نگی كورد.
تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم هێڵی سووره
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه گرووپی هیوا هێشته له‌ناو خۆشیاندا یه‌ك ده‌نگ نین، كۆمه‌ڵێك ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازن.
له باره‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم كه هه‌ندێك كار بۆ تێكدانی ده‌كه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتی، قه‌واره‌ی هه‌رێم له ده‌ستووری عێراقدا ددانی پیادانراوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت دژایه‌تی بكات، چونكه ئه‌وه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، بۆیه "به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سووره".
گرووپی هیوا، هه‌فته‌ی ڕابردوو له نێوان چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی كورد جگه له پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا ڕاگه‌یه‌ندرا.
پێشتریش به‌شێكی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌ناوی گرووپی 15 له ژێر ناوی داكۆكی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لێدوانیان دژی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌دا.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا