میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئاشكرایان كرد، داڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مسایی له هاوینی داهاتوودا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی بڵاوی كرده‌وه، ئالابای یاریزانی بایرن میونشن به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رێككه‌وتووه و له گرێبه‌ستێكی ئازاد‌دا له سه‌ره‌تای وه‌رزی 2021-2022 ده‌بێته یاریزانی مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، گرێبه‌ستی ئالابای به‌رگریكار بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه و ساڵانه 11 ملیۆن یۆرۆ مووچه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئالابای ته‌مه‌ن 28 ساڵان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌سته‌واره‌ی ریال مه‌دریدی پێگه‌یشتووه و راسته‌وخۆ رازی بووه، له چه‌ند سه‌عاتی رابردووش‌دا واژۆژی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یاریزانه پشكنینی پزیشكی له پایته‌ختی ئیسپانیا ئه‌نجام داوه.
به‌م شێوه‌یه ریال مه‌درید توانی له ركابه‌ریی به‌ده‌ستهێنانی ئالابا به‌سه‌ر یانه‌كانی مان سیتی، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، لیڤه‌رپوول و چێڵسی سه‌ركه‌وێت، كه هه‌موو ئه‌و یانانه داوای ئه‌و یاریزانه‌یان ده‌كرد.
ئالابا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجی چه‌ند یانه‌یه‌ك بوو، به‌ڵام له بایرن میونشن ره‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كرێت و له ئاستی رازیی نین.