به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا گرتنی ئه‌و كه‌سه‌یان راگه‌یاند كه به ئۆتۆمبێلی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك ته‌قه له‌ماڵی خه‌زووری ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌عات 10ی شه‌وی ڕابردوو 18ی كانوونی دووه‌م، له كێشه‌ی نێوان زاوا و خه‌زوورێك له گه‌ڕه‌كی سیمی خاتووناوه ته‌قه كراوه و ته‌قه‌كه‌ره‌كه گیراوه.
ئاسایش ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی سه‌رباز عه‌بدوڵایه و ته‌مه‌ن /28/ ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆكه و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی ته‌قه له‌ماڵی خه‌زووری به‌ناوی فه‌هاد زاهیر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی به‌ركار هێناوه و ئێسته رێككاری یاسایی به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر.