ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئێران دەكات

:: AM:09:51:27/01/2021 ‌
ئیسرائیل لەو هەنگاوانە نیگەرانە كە حكوومەتی نوێی ئەمەریكا خەریكە بیانگرێتەبەر و دووبارە بۆ رێككەوتنی ناوكیی بگەڕێتەوە. ئەو وڵاتە دەڵێ كۆمەڵێك بژاردە و پلانی هێرشیان لە دژی ئێران داڕشتووە، هەر كاتێك بە گونجاوی بزانن جێبەجێیان دەكەن.

جەنەراڵ ئەمیر كووخاوی سەرۆكی ئەركانی گشتی سوپای ئیسرائیل، هۆشداری دایە ئەمەریكا هەر جۆرە گەڕانەوەیەك بۆ رێككەوتنی ناوكیی، هەڵەیەكی زۆر گەورەیە و باسی لەوەش كردووە خەریكی رێكخستنی چەند هێرشێكە بۆ سەر ئێران.

نەك گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ناوكی، بگرە هەر جۆرە رێككەوتنێكی هاوشێوەش بە شتێكی زۆر خراپ دەزانن.


ئەو لە وتارێكیدا كە لە كۆنفرانسی ساڵانەی دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی زانكۆی تەل ئەبیب پێشكەشی كرد، ئاماژەی دا نەك گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ناوكی، بگرە هەر جۆرە رێككەوتنێكی هاوشێوەش بە شتێكی زۆر خراپ دەزانن.

بەگوێرەی بی بی سی، وا پێ دەچێت نیگەرانییەكەی كووخاوی لەوە سەرچاوە بگرێت، جۆ بایدن گوتوویەتی ئەگەر ئێران بەتەواوی بەڵینەكانی خۆی دەرهەق بە رێككەوتنی ناوكیی جێبەجێ بكات، ئەوا ئەمەریكاش بۆ رێككەوتنەكە دەگەڕێتەوە.

ئەو جەنەراڵەی ئیسرائیل، ئێرانی بەوە تۆمەتبار كردووە كە دەیەوێت دەستی بە چەكی ناوكیی رابگات، بۆیەش كۆمەڵێك پلانی نوێی هێرشكردن بۆ سەر ئێرانیان داڕشتووە و ئەو پلانانەش لەسەر مێزن و ئیسرائیل هەر كاتێك بە گونجاوی بزانێت جێبەجێیان دەكات.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکەن


وشە - سلێمان تاشان