ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی نوێی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غدا یاریی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 30ی كانوونی دووه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی 16ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و چه‌ند یارییه‌ك دێنه ئه‌نجامدان.
سه‌باره‌ت به نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه سه‌عات 15:15 له یاریگه‌ی تاجی ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه و ئامانجی ئه‌وه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه و 18 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی كاره‌باش به هه‌مان شێوه 18 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 11یه.
له لای خۆیه‌وه سبه‌ی یانه‌ی زاخۆ، له یارییه‌كی به‌هێزدا و له ئه‌ركێكی قورس‌دا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی دوایی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه و ئه‌م وه‌رزه یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی عێراق.