كارمه‌ندانى ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، گردبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بوونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م پرۆسه‌ى چاكسازى له كه‌رتى ته‌ندروستى شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له شارى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ت و به‌رپرسانى ته‌ندروستى شاره‌كه، رێگرى كرا له خۆپیشاندانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و به‌ڵێنیان پێ دراوه گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م رایان گه‌یاند، له‌سه‌ر داوای قایمقام خۆپیشاندانه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه بڕیار بوو له‌گه‌ڵ چالاكان ئه‌نجامى بده‌ن، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر به‌ڵێنى جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان.
به‌یاننامه‌كه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دوا واده‌ى بۆ به‌رپرسانى شاره‌كه دیارى كردووه و تێیدا هاتووه، تا ڕۆژی ١٣ی ئاداری ٢٠١٧ ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وا خێوه‌ت هه‌ڵده‌ده‌ین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ین كه بوونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م چاكسازی كه‌رتی ته‌ندروستی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى رابردووش ئه‌و كارمه‌ندانه دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له بنكه‌كانى ته‌ندروستى شارى هه‌ڵه‌بجه گرد بوونه‌وه و داوایان كرد خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و پێویستییه‌كان بۆ بنكه‌كان دابین بكرێت.