گۆریلایەك دوای 16 ساڵ زاوە و هاوشێوەی مرۆڤ چاودێری بێچووەكەی دەكات و ئەمەش سەرنجی باخچەی ئاژەڵانی بۆ لای خۆی راكێشاوە، بۆیە باخچەی ئاژەڵانی بەرلینی ئەڵمانیا جەژنی لەدایكبوونی بۆ رێكخستووە.
كاتێك سەیری دیمەنی ئەو گۆرێلا بچووكە دەكەی كە شیری دایكی دەخوات و دایكیشی بۆنی پێوە دەكات و لە باوەشی دەگرێت، رێك وێنای مرۆڤ دەكەی كاتێك دایك سۆز و خۆشەویستی خۆی بۆ كۆرپەكەی دەردەبڕێت.
بە سۆز و گەرمیی باوەشی، هێمنی و ئارامی پێ دەبەخشێت.
لەم گرتە ڤیدیۆییە كە رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، گۆریلای دایك یاری لەگەڵ بێچووەكەیدا دەكات و دوای ئەوەی تێر شیری دەكات، بە سۆز و گەرمیی باوەشی، هێمنی و ئارامی پێ دەبەخشێت.
بەرپرسەكەی باخچەی ئاژەڵان بۆ رۆیتەرز دەڵێت، ئەمە یەكەم بێچووی ئەو گۆریلایەیە و پێشتر ئەزموونی منداڵی تری نەبووە و دوای ئەوەی زاوە، بەشێوەیەكی زۆر رێكوپێك ئاگای لە بێچووەكەیەتی و چاودێری دەكات و ئێستە گۆریلاكە ئەركێكی زۆر خۆش و خەیاڵی هەیە.