ژنان به‌لایانه‌وه پرسیاره، بۆچی دوای سێ مانگ له منداڵبوون قژیان ده‌ست به وه‌رین ده‌كات، ئایا ئه‌و قژ وه‌رینه سروشتییه؟ زۆربه‌ی ژنان چه‌ند مانگ دوای ئه‌وه‌ی منداڵیان ده‌بێت، قژیان به شێوه‌یه‌ك ده‌وه‌رێت كه پێشتر هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته زۆر ئاسایی و سروشتییه و پێویست به‌وه ناكات نیگه‌ران بن.
ئه‌و قژ وه‌رینه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه و له‌وه دڵنیا بن كه‌چه‌ڵ نابن. دوای منداڵبوون ده‌بێ قژ بگه‌ڕێته‌وه شێوه‌ی ئاسایی خۆی هه‌ربۆیه‌ش ده‌ست به وه‌رین ده‌كات، 85% بۆ 95%ی قژی مرۆڤ به شێوه‌ی سروشتی خۆی له گه‌شه‌كردندایه و 5% بۆ 15% ی قژیش پشوو ده‌دات و دوای ئه‌و پشوودانه ده‌ست به وه‌رین ده‌كه‌ن.
ئه‌و قژ وه‌رینه زیاتر دوای شووشتنی قژ به شامپۆ یان شانه‌كردن به‌دی ده‌كرێت و ئه‌و تاڵه قژانه‌ی ده‌وه‌رن، جێگه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به تاڵی نوێتر، واتا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی، ئه‌و خاتوونانه رۆژانه نزیكه‌ی 100 تاڵ له قژیان ده‌وه‌رێت، له ماوه‌ی دووگیانبوونیاندا سیسته‌می له‌شیان به شێوه‌یه‌كی لێ دێت كه ماوه‌ی پشوودانی قژیان له كاتی ئاسایی خۆی زیاتر ده‌بێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌رینی قژیان له ماوه‌ی دووگیانبووندا كه‌م ده‌كات و تاڵه‌كانی قژیان ئه‌ستوورتر و گه‌شتر له جاران ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام دوای منداڵبوون قژ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه سروشتییه‌كه‌ی خۆی و ده‌ست به وه‌رین ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ناتوانی رێگه له وه‌رینی قژت بگری، به‌ڵام ده‌توانی به هه‌ندێك شامپۆ و موكه‌یف پارێزگاری لێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌م ته‌ندروستی قژتان بپارێزرێت و هه‌میش وه‌ك جاران جوان ده‌ربكه‌وێت. زۆربه‌ی خانمان له دۆخێكی ئاوادا قژیان كورت ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تكردنی قژی كورت ئاسانتره، به‌ڵام ئه‌و دایكانه‌ی قژیان درێژه، ره‌نگه تاڵه‌كانی قژیان له ده‌ست و قاچی منداڵه‌كه‌یاندا گیر بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ قژتان به درێژی بهێڵنه‌وه، ده‌بێ به‌رده‌وام بیبه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ست منداڵه‌كه‌تان و باشترین بژاریش كورتكردنه‌وه‌ی قژه.