له وه‌رزه سارده‌كان به‌تایبه‌ت به‌یانیان، زۆر له ئاوی ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێله‌كان ده‌یبه‌ستێت، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ڕادێته‌ره‌كه خۆی دروست ده‌كات؟ شاره‌زایه‌كی میكانیك ئه‌م حاڵه‌ته و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.
كاروان ڕه‌زا شاره‌زای میكانیك له‌باره‌ی به‌ستنی ئاوی ڕادێته‌ر، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆر له شۆفێران دووچاری به‌ستنی ئاوی ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و رۆژانه‌ی كه‌شه‌كه‌ی سارده، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ڕادێته‌ره‌كه خۆی دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌نتی فریزی تایبه‌ت بۆ ڕادێته‌ر به‌كار بهێنین.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو لە حاڵەتی بەستنی ئاوی ڕادێتەر ئەم کاریگەرییانە لەسەر ئۆتۆمبێلەکە دروست دەبن:
یه‌كه‌م - به‌ستنی ئاو قه‌باره‌كه‌ی زیاد ده‌كات كه هۆكاره بۆ ته‌قاندنی بۆڕییه‌كانی ڕادێته‌ر.
دووه‌م - له‌كاتی به‌كارخستنی بزوێنه‌ر پاڵنه‌ری ئاو ده‌شكێنێت.
سێیه‌م - كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سلنده‌ر و سه‌ری سلنده‌ر هه‌یه و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی فلسیان هه‌یه، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا فلسه‌كه له سلنده‌ر جیا ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر بزوێنه‌ر دروست ده‌كات.
چواره‌م - ئه‌گه‌ر ئاوی ڕادێته‌ر به‌ستبووی، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل بخه‌یته ئیش، چونكه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر بزوێنه‌ر و له هه‌ندێك ئۆتۆمبێل گێڕیش تێكده‌دات.
هۆشیاری ئەوە دەدات کە بەم شێوەیە دەتوانیت خۆت لەم حاڵەتە بپارێزیت و سیستمەکە بە سەلامەتی بهێڵیتەوە؟
یه‌كه‌م - پێویسته ئاوی تایبه‌تی ڕادێته‌ر به‌كار بێنی ''ئه‌نتی فریز''.
دووه‌م – له شه‌وه سارده‌كان ئه‌گه‌ر ئاوی ئاسایت به‌كار هێنابوو، سه‌ری ڕادێته‌ر بكه‌ره‌وه و به‌یانی بیبه‌سته‌وه.
سێیه‌م - ئه‌گه‌ر ئاو به‌ستبووی بزوێنه‌ر دامه‌گیرسێنه و چاوه‌ڕێ بكه هه‌تا دڵنیا ده‌بی ئاوه‌كه تواوه‌ته‌وه.