له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیار و ڕاسپارده‌كانى كۆنفڕانسى ئاینى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، حكوومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى په‌یمانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئاماده‌كردنى گوتارخوێنى ئاینى ده‌دات، ئه‌و په‌یمانگه‌یه له هه‌ولێر ده‌بێت و له‌وێوه گوتارخوێن بۆ مزگه‌وته‌كان ده‌نێردرێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، دروستكردنى ئه‌و په‌یمانگه‌یه یه‌كێك بوو له بڕیار و ڕاسپارده‌كانى كۆنفڕانسى ئاینى كه پێشتر وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌نجامى دا و حكوومه‌تى هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌رى ده‌ربڕیوه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "په‌یمانگه‌كه كارگێڕییه‌كى سه‌ربه‌خۆى ده‌بێت و له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و ستافى تایبه‌تى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و پسپۆڕ و مامۆستاكانى خوێندنى باڵا وانه‌ى تێدا ده‌ڵێنه‌وه".
ئه‌و روونى ده‌كاته‌وه، له‌و په‌یمانگه‌یه‌دا خولى شه‌ش مانگى ده‌كرێته‌وه كه ده‌رچووانى به‌شى گوتارخوێنى له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى شه‌ریعه له‌خۆ ده‌گرێت یان ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تى گوتاربێژییان نییه.
به‌گوته‌ى ئیسماعیل، پاش دامه‌زراندنى ئه‌و په‌یمانگه‌یه، هیچ كه‌س ناتوانێ ببێته گوتاربێژ له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانى كوردستاندا تا به فلته‌رى ئه‌و په‌یمانگه‌یه تێپه‌ڕ نه‌بێت و بڕوانامه‌ى گوتاربێژى له‌و په‌یمانگه‌یه پێ نه‌درێت.
زیاتر ده‌ڵێ، "ناتوانین كارمه‌ندى تازه بۆ په‌یمانگه‌كه دابمه‌زرێنین، به‌ڵام كارمه‌ندى تر له شوێنه‌كانى تر‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌گوازینه‌وه بۆ ئه‌و په‌یمانگه‌یه".
به‌گوێره‌ى داتاكانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، پێنج هه‌زار و 477 مزگه‌وت له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن و له سێ هه‌زار و 14 مزگه‌وتدا گوتارى ئاینى پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌متر له نیوه‌ى ئه‌وانه‌ى گوتارى ئاینى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن مۆڵه‌تى گوتاربێژییان هه‌یه و ئه‌وه‌ش كێشه‌ى جیاجیاى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
د. عه‌بدوڵا وه‌یسى سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئاینى كوردستان بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، كردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانگه‌یه له‌سه‌ر داواكارى و پێشنیارى ئه‌وان بووه كه له كۆنفڕانسى ئاینیدا گه‌ڵاڵه‌یان كردووه و ده‌ڵێ، "پێشتریش ئێمه داواى په‌یمانگه‌یه‌كمان كردبوو بۆ خولى راهێنان و شیاندن تا گوتارى ئاینى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌مییانه بخوێنرێته‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و په‌یمانگه‌یه رۆڵى شیاندن و راهێنان و پێگه‌یاندن بۆ مامۆستایانى ئاینى و گوتاربێژان ده‌بینێت، په‌یمانگه‌كه‌ش سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌بێت".
سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئاینى ئیسلامى دووپاتى كرده‌وه، "وه‌ك یه‌كێتیى زانایان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى و پشتگیرى خۆمان ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و په‌یمانگه‌یه و هاوكار ده‌بین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له دابینكردنى مامۆستا و پسپۆڕى تایبه‌ت به وانه‌كان".
وه‌ك ئه‌و روونى ده‌كاته‌وه، بوونى په‌یمانگه‌كه بۆ ئه‌وان زیاتر گرنگه كه له مزگه‌وتى گوند و شاره‌دێیه‌كان به خۆبه‌خش بوونه‌ته گوتارخوێن و هیچ بڕوانامه‌یه‌كیان نییه و ده‌توانن له‌و په‌یمانگه‌یه خول و ڕاهێنانى شیاندن ببینن و بڕوانامه‌ى گوتاربێژى وه‌ربگرن.
دكتۆر سیراج ئه‌حمه‌د خه‌یلانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوقاف و كاروبارى ئاینى له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌هه‌مان شێوه دروستكردنى ئه‌و په‌یمانگه‌یه به گرنگ ده‌بینێت و پێى وایه ده‌بوو زووتر كارى بۆ بكرایه.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌م په‌یمانگه‌یه رێگر ده‌بێت له‌وه‌ى كه مامۆستاى ئاینى ئینتیماى سیاسیى خۆى له ڕێگه‌ى گوتاره‌كانییه‌وه بڵاو بكاته‌وه، چونكه زۆربه‌ى مامۆستایانى ئاینى له كوردستان به‌ر له‌وه‌ى كه موڵكى حكوومه‌ت و ئه‌وقاف بن، موڵكى حزبه‌كانن به‌تایبه‌تى حزبه ئیسلامییه‌كان و ئینتیماى سیاسی‌یان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى هه‌بووه له‌سه‌ر شێواز و ئه‌داى گوتاردانیان له ڕۆژانى هه‌ینیدا".
خه‌یلانى زیاتر ده‌ڵێ، "ئێسته گوتارى ئاینى مزگه‌وته‌كان ناڕێكى و په‌رش و بڵاوى زۆرى پێوه دیاره، ئه‌و په‌یمانگه‌یه ده‌توانێ ڕۆڵى باش ببینێ له به‌خشین و فێركردنى هونه‌رى گوتاربێژى به‌و ئاراسته‌ى گوتاره ئاینییه‌كان هێوربوونه‌وه‌ى ڕۆحى و ده‌روونى بێت بۆ مسوڵمانان نه‌ك توندوتیژى و ده‌مارگیرى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێسته به‌شێك له مامۆستایانى ئاینى له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه گوتارى توندوتیژ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
وشه/ هه‌ولێر- هێمن ره‌فیق