له هه‌فته‌ی بیست و نۆیه‌م ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات سه‌ری كۆرپه‌ڵه به قه‌د هه‌موو له‌شه‌كه‌یه‌تی، كۆرپه‌ڵه هه‌ستیار ده‌بێت بۆ ڕووناكی و ده‌نگ و تام و بۆن، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و مایسیری و ڕه‌قبوونی قاچه‌كان و دڵه‌سووتانه‌وه و به‌دهه‌رسی .. هتد به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵت، ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت كه هه‌موو ئه‌مانه به شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵتدان.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و نۆیه‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، سه‌ری كۆرپه‌ڵه به قه‌د هه‌موو له‌شه‌كه‌یه‌تی، چه‌وری به به‌رده‌وامی كۆ ده‌بێته‌وه له‌ژێر پێستدا.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، چاوه‌كان ده‌توانن بجووڵێن، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆرپه‌ڵه هه‌ستیار ده‌بێت بۆ ڕووناكی و ده‌نگ و تام و بۆن.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، دایك ماندووبوون و خورانی پێست و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و مایسیری و ڕه‌قبوونی قاچه‌كان و دڵه‌سووتانه‌وه و به‌دهه‌رسی ..هتد به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵت، ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت كه هه‌موو ئه‌مانه به شێویه‌كی كاتی له‌گه‌ڵتدان، دوای له‌دایكبوونی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت هیچی نامێنێت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له شێوازى نووستنى دایك ده‌كات، باشترین شێوازی نووستن بۆ دووگیان برییته له نووستن له‌سه‌ر لای چه‌پ.
هه‌فته‌ی بیست و هه‌شته‌م
هه‌فته‌ی بیست و حه‌وته‌م
هه‌فته‌ی بیست و شه‌شه‌م