پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر كرد و سوپاسیان ده‌كات كه ئه‌مڕۆ میوانداری قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیسیان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی ئادار، له په‌یامێكدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕای گه‌یاندووه، "به‌ناوی پارێزگای هه‌ولێره‌وه سوپاس و ستایشی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و میوانداری و میوان دۆستییه‌ی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێشكه‌شیان كرد، سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی هاتنی و پێشوازیكردن له شه‌قامه گشتییه‌كانی پایته‌خت هاوكار بوون و وه‌ك هه‌میشه وێنه‌یه‌كی جوان و سه‌رده‌میانه و هه‌ولێریانه‌یان نیشاندا و سالماندتان كه هه‌ولێری پایته‌خت شاری ئارامی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی و فره ڕه‌نگییه له‌كوردستان".
خۆشناو سوپاسی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، ماندوونه‌ناسانه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵساون و وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری پاراستنی ته‌ناهیی و ئارامی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست بوون.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌ی له عه‌نكاوه و شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا هاتبوونه سه‌رشه‌قام، جارێكی تر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان.
ئه‌مڕۆ پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان به‌سه‌ردانێك له هه‌ولێر بوو، بۆ مه‌سیحییه‌كان ڕۆژێكی پیرۆز و بۆ كوردستانیش رۆژێكی مێژووی بوو كه ڕێوره‌سمی شایسته‌ی تا دره‌نگانی ئه‌م ئێواره‌یه بۆ ڕێكخرا.