وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه، به مه‌به‌ستی یه‌كخستی میلاكاتی هێزه‌كانی 70 و 80 كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار، له ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری، له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ چه‌ندان پله‌دار و ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی 70 و 80 به‌شدار بوون."
ئاماژه دراوه، "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاوات جه‌ناب نووری، باسی له گرنگی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كخستی میلاكاتی هێزه‌كانی 70 و 80 بوون."
زیاتر هاتووه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌كی به‌رز نرخاند تا له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021، میلاكاتی هێزه‌كانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یه‌ك بخرێت.