گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر سه‌رژمێری كردنی ئۆتۆمبێله بی سه‌ره‌تاكان راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات هێشتا بڕیاری ئه‌وه نه‌دراوه كه تابلۆیان بۆ بكرێ.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا هێنرانه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن به‌شێك له په‌رله‌مانتارانه‌وه به گه‌نده‌ڵی دانرا، به‌ڵام له‌ناو هاووڵاتییاندا كڕین و فرۆشی زۆری پێ كرا.
هێشتا بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه نییه
"كڕاون" كه به مه‌لیكه ناسراوه یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه ئێسته له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه زۆر باسی ده‌كرێ ئه‌وه‌یش به‌هۆی له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان به نرخێكی كه‌م كڕدراون، به‌ڵام ناتوانرێ له‌ناو شاره‌كاندا به‌كاری بێنن.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستكراوه به سه‌رژمێری بۆ ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان پرسیارێكی زۆر له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه تابلۆیش ده‌كرێن یان نا؟، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان بزانن هێشتا بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه نییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چه‌ند ڕۆژێكه كاره‌كان ده‌ستی پێ كردووه هێشتا دیار نییه كه چه‌ند ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا له هه‌ولێر هه‌یه. هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و سه‌رژمێرییه ئۆتۆمبێلی مۆدیڵ خوار 2001 ناگرێته‌وه.
به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ بێت چاره‌نووسی مه‌لیكه هێشتا دیار نییه و پێده‌چێ له داهاتوویه‌كی نزیك یه‌كلا ببێته‌وه.