بەوێنە.. ئاهەنگی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ تووشبووانی تالاسیما

:: PM:06:45:27/02/2017 ‌
بەبۆنەی هاتنی یادەكانی ئادار و نەورۆز ڕێكخراوی كۆلێژی زمان بەهاوكاری لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما ئاهەنگێكی خێرخوازی بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ نەخۆشانی تالاسیما سازدا.

دڵزار عەبدولڕەحمان سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی تالاسیمای هەولێر ڕوونی كردوە كە ئامانجیان لەو ئاهەنگە كۆكردنەوەی داهاتێكە بۆ كڕینی پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشان و بنكەی تالاسیما.
زیاتر گوتی:  بەهۆی كەمی دەرمان و پێداویستی پزیشكییەوە بەشێك لە نەخۆشەكان پێویستیان بە هاوكاری هەیە و دەرمانیش ڕووی لەكەمی كردوە بۆیە ناچارن بۆ پەیداكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی پەنا بۆ چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەرن.

وشە: ماكوان عیزەت.




وشە - عه‌لی سدیق