سوپای عێراق ڕای گه‌یاندووه، سبه‌ی دوا مۆڵه‌ته به په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شنگال چۆڵ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر چۆڵی نه‌كه‌ن به‌ھێز پێیان چۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ى ئادار، لیوا عه‌بدولخاڵق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق بۆ "وشه" گوتی، سوپای عێراق سبه‌ی وه‌ك دوا مۆڵه‌تى داوه به په‌كه‌كه بۆ چۆڵكردنی شنگال و پێویسته تا سبه‌ی په‌كه‌كه له شنگال نه‌مینێت.
لای خۆیه‌وه حسۆ ئیبراهیم هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی په‌كه‌كه له شنگال، بۆ "وشه" نه‌یشارده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه بڕیارێكی سیاسیه و خه‌ڵكی شنگال پشتگیری له مانه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ن.
لیوا عەبدولخاڵق گوتویەتی، سوپای عێراق بڕیاری داوە ئەگەر تا سبەی پەکەکە شنگال چۆڵ نەکات بەزەبری ھێز پێیان چۆڵ دەکەن
ئه‌و دووپات ده‌كاته‌وه كه له شنگال ده‌مێننه‌وه و چه‌ند لایه‌نێكى عێراقیش پشتگیرى ئه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ئه‌گه‌ر هێرشمان بكرێته‌سه‌ر، ده‌سته وه‌ستان ناوه‌ستین وه‌ڵاممان ده‌بێت.
ده‌ركردنى په‌كه‌كه له شنگال له‌چوارچێوه‌ى ئاسایكردنه‌وه‌ى ره‌وشى ناوچه‌كه‌یه، چونكه پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو كه ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه ئارام بێت و هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ربكرێن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم