دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه په‌سند كرا و كرایه یاسا، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه له ماده‌ی 11 ئاماژه‌ی پێ دراوه، هه‌ردوولا به رێككه‌وتن پابه‌ند ده‌كرێن، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت، هه‌ر كه بودجه جێبه‌جێ كرا، له مانگی یه‌كه‌وه مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.
به‌رده‌وامبوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان و پێداگری له‌سه‌ر رێككه‌وتن و كۆتاهێنان به كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و پرسی نه‌وت و بودجه، پشكی كوردی له بودجه‌ی گشتی عێراق چه‌سپاند، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌سكراوه‌تر بێت و كۆتایی به‌و دۆخه ئابوورییه بهێنێت كه چه‌ند ساڵه له سه‌ریه‌تی.
به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، له دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه و بوون به یاسا، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كراوه، له دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌غدا له مانگی یه‌كه‌وه بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نیازه له دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتیی عێراق، به‌پێی پشكی كورد له بودجه‌ی 2021، پڕۆژه‌یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بودجه به‌سه‌ر كه‌رت و دامه‌زراوه و پارێزگا و پڕۆژه‌كان دابه‌ش بكرێت.
لای خۆیه‌وه شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، له دوای په‌سندكردنی بودجه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و به‌غدا و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له نێوان خۆیاندا رێكده‌كه‌ون و ئه‌و پرسه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، بودجه هه‌ر كاتێك په‌سه‌ند بكرێت له مانگی یه‌كه‌وه بۆ 31ی كانوونی یه‌كه‌م جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بودجه‌ی مانگی یه‌ك و دوو و سێ، به‌غدا ده‌بێت بۆ هه‌رێمی بنێرێت وه‌ك بودجه‌ی ساڵی 2019، به‌ڵام دیار نییه كه چه‌ند ده‌نێرێت بۆ ئه‌و سێ مانگه، چونكه ئه‌و حیساباته له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، هه‌رێم هی ئه‌و سێ مانگه هه‌رچی بكه‌وێته سه‌ر، ده‌بێت بیدات و به‌غداش هه‌رچه‌نده كه‌وته سه‌ر ده‌ینێرێت.
له ماوه‌ی رابردوودا، مه‌سروور بارزانی چه‌ندان جار دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان رێككه‌وتنیان ده‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا و ئاماده‌ی هه‌موو كارێكیشن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای له لایه‌نی سێیه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه چاو‌دێر تا بزانن كام لایه‌نه نایه‌وێ رێك بكه‌وێت.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی و عه‌زیز ڕه‌سوول