منداڵان جیاواز لە تەمەنەکانی تر زیاتر دووچاری ئازاری جەستە دەبنەوە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی جەستەیان کە وادەکات تووشی ئازارە جیاوازەکان بن، بەنموونە ئازاری ''ددان، سینگ، سک، سەر'' و چەندان ئازاری تری جەستە.
ماڵپەڕی ''
brightside'' لەڕێگەی چەند وێنە و زانیارییەکەوە نیشانی دەدات کە چۆن بتوانین لەڕێی مەساجکردنی ژێرپێی منداڵەوە ئازارەکانیان کەم بکەینەوە.
ئەمانە حاڵەت و شێوازی مەساجکردنەکەن:
یەکەم - چالاککردنی هاتنی ددان بەبێ ئازار: ئەم ڕێیە بۆ ئەو منداڵانە بەکاردێت کە تازە ددانیان دێت، بۆ چالاککردنی ئەم حاڵەتە دەتوانین سەرەپەجەکانی بۆ مەساج بکەیت ئەمە کردارەکە چالاکتر دەکات.
دووەم - ئازارەکانی لووت و خورانی لووت: تەنیا بە مەساجکردنی بەشی سەرەوەی ژێڕپێ واتە ژێر پەنجەکان دەتوانیت ئەم حاڵەتە نەهێڵیت.
سێیەم - ئازاری سینگ: خاڵێک لەناوەڕاستی ژێرپێی منداڵەکەت مەساج بکە، بەمەیش وردە وردە حاڵەتی یان ئازاری سینگی کەم دەکاتەوە.
چوارەم - ئازاری سک: بە هەمان شێوە ناوەڕاستی ژێرپێیەکانی منداڵەکە بەساج بکە، بەڵام خاڵێکی ژێرپێ نا بەڵکو بەشێوەی ڕاست بۆ چەپ مەساجەکە ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی ئازارەکەی نەمێنێت.
پێنجەم - چالاکبوونی سیستمی دەرهاویشتن و نەمانی قەبزی: ئەگەر منداڵەکەت سیستمی دەرهاویشتنی چالاک نەبوو یان قەبزبوو، دەتوانی بەشی خوارەوەی ژێرپێییەکانی مەساج بکەیت و لەم گرفتە ڕزگاری بکەیت.