زۆرن ئه‌وانه‌ی به چاوێكی سووكه‌وه له گیانداری كه‌ر ده‌ڕوانن و به گێژ و كه‌م ئه‌قڵی ده‌زانن، جیا له خزمه‌تكردنی بۆ مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تی له گونده‌كان، به‌هۆی شیری كه‌ره‌وه، گرانترین په‌نیر دروست ده‌بێت كه له دنیادا ته‌نیا یه‌ك كێڵگه هه‌یه كه ئه‌و په‌نیره دروست بكات و بیفرۆشێت.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی نیسان كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی په‌نیری كه‌ری لێ دروست ده‌كرێت، له سربیایه و یه‌ك كیلۆگرامی ئه‌و په‌نیره‌یش به 600 دۆلار ده‌فرۆشێت. هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له هه‌موو دنیادا، ته‌نیا ئه‌و كێڵگه‌یه هه‌یه كه به‌رهه‌می بێنێت.
به‌پێی پێگه‌ی "ئینسایده‌ر" كه پێگه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی له‌وی وه‌رگرتووه، په‌نیری كه‌ر گرانبه‌هاترین په‌نیری دنیایه كه له چێشتخانه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌و شیره‌ی په‌نیره‌كه‌ی پێ دروست ده‌كرێت، 60%ی شیری كه‌ر له جۆری "ئاتان"ـه و 40%ی شیری بزنه.
به‌پێی پێگه‌كه، بۆ دروستكردنی یه‌ك كیلۆگرام په‌نیر، 24 لیتری شیری كه‌ره‌ی پێویسته كه ئه‌وه‌ش ده‌كات دوو بارته‌قای شیری گامێش بۆ دروستكردنی په‌نیر.
ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی په‌نیره‌كه‌ی لێ دروست ده‌كرێت، له ناوچه‌ی "زاساڤیكا"ی سربیایه، "بۆلی"یش ناوی كێڵگه‌كه‌یه كه 20 ماكه‌ری "ئاتان" به‌خێو ده‌كات، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی پێویسته تا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و په‌نیره بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.