هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی له سلێمانی به خۆ ده‌كه‌ون، یه‌كگرتوو حاڵی باش نییه و په‌نای بۆ كۆنه دۆسته‌كه‌ی بردووه كه گۆڕانه، به‌ڵام قینی پێشوو ڕێی له هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتوو گرت و به ساردی گردی زه‌رگه‌ته‌یان جێهێشت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی دوو هێزی سیاسیی كوردستانن. ئه‌و دوو هێزه له ماوه‌ی ڕابردوو هاوپه‌یمانی له نێوانیان بووه و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵیش پێكه‌وه ئۆپۆزسیۆن بوون، به‌ڵام به‌ده‌ریش نه‌بوون له ململانێ و ناكۆكی سیاسیی.
"وشه" دیوی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
"وشه" دیوی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا دووپات كراوه‌ته‌وه كه هاوئاهه‌نگی زیاتری یه‌كتر بن، به‌ڵام گۆڕان به ئه‌سته‌م ئه‌و هاوئاهه‌نگییه قبووڵ ده‌كات و ده‌رگای له‌سه‌ر یه‌كگرتوو داخست.
دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان، پێوه‌ندی نێوان گۆڕان و حزبه‌كانی تر به یه‌كگرتوویشه‌وه به‌رز و نزمی زۆری تێكه‌وت، ته‌نانه‌ت چه‌ندان جار هێرشی میدیای بۆ سه‌ر یه‌كتری هه‌بووه، ئێسته كه ئه‌و دوو حزبه له دوو به‌ره‌ی جیاوازن یه‌كگرتوو له ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان له حكوومه‌ت ده‌یانه‌وێ ئاشته‌وایی ناوخۆیان دروست بكه‌نه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له واڵی تایبه‌تی له فه‌یسبووك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان نووسیویه‌تی، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه كرا، دووپاتیش له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی هه‌ردولایان كرایه‌وه به‌تایبه‌ت ئاماده‌سازییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونه‌كان.
گۆڕان دڵی به‌رانبه‌ر به یه‌كگرتوو پاك نه‌بووه‌ته‌وه
به‌ڵام میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچیان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كگرتوو بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هێشتا گۆڕان دڵی به‌رانبه‌ر به یه‌كگرتوو پاك نه‌بووه‌ته‌وه له‌وكاته‌ی كه كادرانی ئه‌و حزبه به‌رانبه‌ر به‌شداری گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌م تانه‌یان لێ ده‌دان.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه ئێسته له دۆخێكی خراپی حزبییه و رۆڵی به ته‌واوی له مه‌یدانی سیاسی و په‌رله‌مان لاواز بووه ده‌یه‌وێ په‌نا بۆ كۆنه دۆسته‌كه‌ی ببات تا ده‌ستی بگرێت و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌یش ڕزگاری بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له به‌رپرسێكی باڵای گۆڕانه‌وه وه‌ری گرتووه، یه‌كگرتوو گوتوویه‌تی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پێوستمان به‌وه‌یه هاوئاهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولامان فریاد‌ڕه‌سی یه‌كتر بین، هه‌روه‌ها داوایانكردووه كه هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ردوولا ببه‌سترێ.
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و قسانه‌ی شانده‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی نه‌بووه ته‌نیا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستوون. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ" گۆڕان هێشتا ئه‌و سووكایه‌تییانه‌ی یه‌كگرتووی بیر نه‌چووه‌ته‌وه كه له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌یان كرد كه به ئێسته‌یشه‌وه له فه‌یسبووكه‌وه شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو لا به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها "وشه" زانیویه‌تی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گۆڕان وه‌ك پرۆترۆكۆڵی سیاسیی و كاركردن بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كان پێی باشبووه لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی پێكبهێنرێ و یه‌كگرتوویش ڕازی بووه، لیژنه‌كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێكبهێنرێ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتوون كه له میدیای یه‌كتره‌وه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕووی دا.
جیا له‌م پرسانه به‌بێ هیچ باسێكی تر دانیشتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوو حزبه كۆتایی هاتووه.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌كه "وشه" پێوه‌ندی به چه‌ندان به‌رپرسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كانیان نه‌دركاند.
به‌هزاد ده‌روێش ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ "وشه" گوتی، پێوه‌ندی سیاسیی له‌نێوان لایه‌نه‌كان گرنگه و پێشتر له‌نێوان گۆڕان و یه‌كگرتوو ئه‌و پێوه‌ندییه هه‌بووه.
ئێسته هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه گۆڕان چیتر ناتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزێكی وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی بكاته‌وه به‌تایبه‌ت كه له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا هاوهه‌ڵوێستی نه‌بووه، به‌ڵام هه‌رچی یه‌كگرتووی ئیسلامییه ده‌یه‌وێ فریادڕه‌سێك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێ.