سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له ئێلمار ئیوان لوبیس باڵوێزی ئه‌نده‌نووسیا له عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی نیسان، به‌پێی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا كه زه‌ینول ئیدریس یونس كونسوڵی ئه‌نده‌نووسیا له هه‌ولێر ئاماده بوو، باڵوێزی ئه‌نده‌نووسیا له عێراق سه‌رسامیی خۆی به سروشتی جوانی كوردستان و سه‌قامگیریی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان پێشان دا و ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خوازیاری فراوانكردنی پێوه‌ندی و دروستكردنی ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوزارییه له هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی، سوپاسی شاندی میوانی كرد و پێشوازی له فراوانتربوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نده‌نووسیا كرد له بواره جیاجیاكاندا.