ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك كه پێكهاتوون له هه‌شت ده‌زگای سه‌ربازی سه‌ر به‌عێراق و به‌شێكی له میلیشیا شیعه‌كان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چوار بۆمبیان پووچه‌ڵ كرده‌وه، خراپیی دۆخی ته‌ناهیی شاره‌كه‌یش له هاووڵاتییانی ده‌شارنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدراڵی عێراق له پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات دوو بۆ سێی شه‌و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی، دوو بۆمبی چێنراویان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك پووچه‌ڵ كرده‌وه".
ئاماژه‌ی كرد، "دواتر هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له شاره‌كه، دوو بۆمبی چێنراویان له نزیك ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك پووچه‌ڵ كرده‌وه".
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م پێنجی نیسان، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه، هۆشداری توندی به هاووڵاتییان دا به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كه‌ركووك، شه‌وانه له سه‌عات نۆوه ڕێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی توند پێڕه‌و ده‌كرێت.
به‌هۆی ئه‌و ناله‌بارییه‌ی دۆخی ته‌ناهی كه‌ركووكه‌وه، هێزه‌كانی عێراق و میلیشیا شیعه‌كان، له گرتووخانه‌ی ته‌سفیرات و باڵه‌خانه‌ی دادگای كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بڵاوه‌یان پێ كراوه و گه‌مارۆی ناوچه‌كانیان داوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌رپرسانی ته‌ناهی ئه‌و پارێزگایه ئاماده نین بۆ رای گشتی هیچ له‌باره‌ی دۆخی ته‌ناهییه‌وه بدركێنن.