به‌یانی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، به فه‌رمی ئیسرائیلی به هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ناساند و رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێیان وایه به‌و ته‌قینه‌وه‌یه له دانوستانه‌كان لاواز ده‌بین، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و هێرشه پێگه‌ی ئێران له دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵام میدیاكان ده‌ڵێن، ئه‌و بنكه‌یه تاكه كارتی فشاری ئێران بوو بۆ رازیكردنی ئه‌مه‌ریكا به مه‌رجه‌كانی.
ئێران تا یەک ساڵی تر ناتوانێ لەو بنکەیە یۆرانیۆم بپیتێنێت
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ ئیسرائیل له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی له ئێران كرده ئامانج، ئه‌و هێرشه رۆژێك دوای ئه‌وه هات كه ئێران له‌و بنكه‌یه‌دا كۆمه‌ڵیك سانتریفیوژی پێشكه‌وتووی بۆ كۆگاكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو جێگیر كردبوو.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆرتۆنیوز له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، چاودێرانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێیان وایه، هه‌رچه‌ند ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا سوودێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌بینێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، چه‌نده دامه‌زراندنی سانتریفیوژه پێشكه‌وتووه‌كانی بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز بووبوو به كارتێكی فشار بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كانی دانوستانكار تا ئێران له‌ڕێیه‌وه ئیمتاز له رۆژئاوا وه‌ربگرێت، سووتاندنی ئه‌و كارته له ده‌ستی تاران‌دا، چه‌ند هێنده ئێران له دانوستانه‌كان لاواز ده‌كات كه ئه‌وه‌ش به‌لای واشنتنه‌وه په‌سنده.
به‌یانی رۆژی شه‌موو 10ی نیسان، به فه‌رمانی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، كۆمه‌ڵێك سانتریفیوژی پێشكه‌وتوو بۆ كۆگاكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو له بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ده‌ستبه‌كار بوون كه توانای كۆگاكردنی یۆرانیۆمی كانزاییان هه‌یه، ئه‌و جۆره یۆرانیۆمه بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم به‌كار دێت، به‌ڵام رۆژێك دوای ئه‌و بڕیاره، ئیسرائیل ئه‌و بنكه ئه‌تۆمییه‌ی كرده ئامانج و زۆنی سانتریفیوژه‌كانی به ته‌واوه‌تی له‌ناو برد.
هەڕەشەکانی زەریف زیاتر لە هاواری بێدەسەڵاتی دەچێت
سه‌ره‌تا كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و رووداوه‌ی شارده‌وه و رای گه‌یاند، به‌هۆی شۆرتی كاره‌با به‌شێكی بچووك له بنكه ئه‌تۆمییه‌كه ئاگری گرتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل وێنه‌ی خاپووربوونی بنكه‌كه‌ی له رێی مانگی ده‌ستكرده‌وه بڵاو كرده‌وه، گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، به‌هۆی كرده‌یه‌كی تێكده‌رانه، به‌شێك له بنكه‌كه سووتاوه، به‌ڵام رووداوه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
ئێران زیاد له شه‌ش ساڵه هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ كڕینی ئه‌و سانتریفیوژه پێشكه‌وتووانه، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ ئیسرائیل هه‌موو ریسه‌كه‌ی لێ كرده‌وه خوری و ئه‌وه‌ش وایكردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ست بكات به هه‌ڕه‌شه‌كردن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پێشتر رۆژئاوا كۆمه‌ڵێك سانتریفیوژی كۆنی له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێمه‌دا ده‌بینی، له‌مه‌ودوا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك سانتریفیوژی پێشكه‌وتوو ده‌بێته‌وه و هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلیش به هێرشێكی بێده‌سه‌ڵاتانه وه‌سف ده‌كات.
ئەمەریکا لەدوای ئەو رووداوەوە بە دەستی پڕ دەچێتە سەر مێزی دانوستان
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسرائیل تایمز له وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی زه‌ریف زیاتر له هاواری بێده‌سه‌ڵاتی ده‌چێت، تاران به باشی ده‌زانێت چ زه‌برێكی گرچوبڕی به‌ركه‌وتووه و ئه‌گه‌ر له ئێسته‌وه ئیسرائیل ده‌ست رابگرێت، لایه‌نی كه‌م یه‌ك ساڵی ده‌وێت تا ئێران بتوانێ بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه پێش به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌م.
یۆرۆنیوز نووسیویه‌تی، هێرشی سه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، پلانه‌كه‌ی بایدنی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك گۆڕی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆم و گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆم، به خێرایی بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه‌كه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێسته ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل رێی بۆ ئه‌مه‌ریكا خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ستی پڕه‌وه بچێته سه‌ر مێزی دانوستان، ئێران داوای ده‌كرد به‌ر له‌وه‌ی دانوستانه‌كان بكرێن، پێویسته واشنتن ئه‌و هه‌زار و 600 سزایه له‌سه‌ر تاران هه‌ڵگرێت كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێنرابوون.
ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ژوورێكی هاوبه‌شیان بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران دامه‌زراندووه كه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كردوویانه، ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئیسرائیل، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكات، یان هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، له به‌رانبه‌ریشدا ئیسرائیل به‌بێ ره‌زامه‌ندی واشنتن، بۆی نییه هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی ئێران ئه‌نجام بدات.
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، واشنتن رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشێل كرد و سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دابوو هیچ ئیمتیازێك به ئێران نه‌دات، له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا پێشنیازی ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی تارانی دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 بێت.
ئیسرائیل ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ تاران ئه‌نجام بدات و تێیدا ئێران له چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی بوه‌ستێنێت، هاوكات گره‌نتی ئه‌وه بدات كه چیتر تاران ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌كات و پشتیوانیكردن له گرووپه تیرۆریستییه‌كانی لبنان، عێراق، سووریا و ئوردن ده‌وه‌ستێنێت، به‌ڵام تا پێش رووداوه‌كه‌ی به‌یانی یه‌كشه‌می رابردوو، ئێران ئاماده نه‌بوو له‌باره‌ی هیچ یه‌ك له‌و خاڵانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دانوستان بكات، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ هه‌ڵوێستی هه‌ردوو لایه‌ن له داهاتوودا چۆن ده‌بێت.