سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی ئیسماعیل بێشكچی كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا بۆ ئیسماعیل بێشكچی ڕای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوسه‌رتان خاتوو (لیمان بێشكچی)یمان پێ گه‌یشت.
"پرسه و سه‌رخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم، له خودای گه‌وره داواكارم ڕۆحی هاوسه‌ری خوالێخۆشبووتان بباته به ڕه‌حمه‌تی خۆی و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت". سه‌رۆك له په‌یامه‌كه‌دا وای نووسیوه.
ئیسماعیل بێشكچی دۆستی گه‌لی كورد و نووسه‌ر و رووناكبیره، له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆ بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام وه‌ك پارێزه‌ری كورد داكۆكی له مافه‌كانی ده‌كات.