یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕانی له كاری هونه‌ری، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه له‌لایه‌ن ڤینۆ پڕۆده‌كشن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بڵاوی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی نیسان، ئارام سه‌ردار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤینۆ پڕۆده‌كشن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "گۆرانیبێژ یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی پڕۆمۆی نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پێكهاتووه له به‌رهه‌مێك كه ریتمێكی ته‌واو كوردیمان ریمیكسی ستایلێكی جیهانی كردووه و پێی ده‌گوترێت تراپ موزیك، به‌مزووانه بڵاوی ده‌كاته‌وه."
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤینۆ پڕۆده‌كشن گوتی، "من سه‌رپه‌رشتیاری به‌رهه‌مه‌كه ده‌كه‌م و له ڤینۆ پڕۆده‌كشن كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، له ئاینده‌دا كه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانیش ئاشكرا ده‌كه‌ین".
یه‌ریڤان نووره‌دین له ساڵی 1991 له شاری هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه، به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه، ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌ندامی گرووپی موزیكی لوڕ بووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی "نه‌جوو" هه‌ر به زاراوه‌ی كه‌لهوڕی بڵاو كردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌یش وه‌ك ئه‌كته‌ر له درامای "گه‌رده‌لوول" ڕۆڵی بینیوه. خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه.