به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، داوای كردووه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 20 په‌رله‌مانتاری عێراقی وه‌ربگیرێت.
به‌پێی "شه‌فه‌ق نیوز" كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی نیسان هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی گشتی كردووه كه 20 په‌رله‌مانتار كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر، پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت.
به‌پێی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره، بۆیه لیژنه‌كه داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه كه له‌ڕێی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه، پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێ تا رووبه‌ڕووی دادگایان بكاته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، بڕیاره له چه‌ند رۆژێكی نزیكی داهاتوودا، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێ، بێ ئه‌وه‌ی پێگه‌كه ئاماژه به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌كان بكات.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێ كه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و لیژنه‌یه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له عێراق دامه‌زراوه، تا ئێسته داوای گرتنی چه‌ندان به‌رپرسی باڵای كردووه كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره. دواترینیان جه‌مال كه‌ربوولی و برازایه‌كی بوون كه ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.