زانایانی گه‌ردوونناسی رایان گه‌یاند كه گه‌رده‌لوولێك له خۆره‌وه به خێرایی 1.8 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌ره‌و زه‌وی دێت و بڕیاره یه‌كشه‌م به‌ر زه‌وی بكه‌وێت، له‌ناو پێشبینی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی.
پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنی مانگه ده‌ستكرده‌كان هه‌بێت
وه‌ك ماڵپه‌ڕی
"ده‌یلی ستار"، باسی ده‌كات، ئه‌و گه‌رده‌لووله خۆرییه، به هێزێك به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت توانای شێواندنی تۆڕی مانگه ده‌ستكرده‌كانی هه‌یه، به‌ڵام جێی نیگه‌رانی نییه، كاتێك توێژه‌ران بوونی كونێكیان له به‌رگی ئاسمانی خۆر به‌دی كرد و پێشبینیان كرد له‌پشت ده‌رپه‌ڕینی گه‌ردیله‌كانی خۆره‌وه بێت به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به خێرایی ده‌گاته 500 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌ك. به گوته‌ی توێژه‌ران ده‌رپه‌ڕینی ئه‌و گه‌ردیلانه له خۆره‌وه ده‌بێته هۆی دروستكردنی گه‌رده‌لوولی خۆر.
ئه‌و گه‌رده‌لووله ناوی "جی وه‌ن"ی لێ نراوه، كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر نابێت، شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن كاریگه‌رییه‌كی كه‌می له‌سه‌ر كاركردنی مانگه ده‌ستكرده‌كان هه‌بێت، جیا له شێواندنێكی كه‌می تۆڕه‌كانی وزه، بۆیه مه‌ترسیدار نییه و ناوه ناوه دووباره ده‌بێته‌وه.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، كه خۆر به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ماده‌ی ده‌رپه‌ڕیوی به ئاراسته‌ی زه‌وی هه‌یه، زۆرینه‌یشی زه‌ره‌مه‌ند نییه، ئه‌گه‌رچی زانایانی گه‌ردوونناسی ده‌ڵێن كه خۆر توانای ده‌رپه‌ڕاندنی ماده و گه‌رده‌لوولی گه‌وره‌ی هه‌یه ده‌توانێت ته‌كنۆلۆجیای مرۆیی په‌ك بخات. به خراپترین حاڵه‌تیش ره‌نگه به بڕی چه‌ندان ترلیۆن دۆلار زیانیان لێ بكه‌وێته‌وه و ره‌نگه پێویستیان به ساڵانێك هه‌بێت بۆ چاكبوونه‌وه.