كۆمپانیای جێپ، نوێترین مۆدێلی له ئۆتۆمبێله‌كانی لاریدۆ ''گراند چیرۆلی'' ئاشكرا كرد كه به گراند چیرۆكی لارج ناساندوویه‌تی، وه‌ك كۆمپانیاكه دیزاینه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، قه‌باره‌ی بۆدییه‌كه‌ی زۆر گه‌وره كراوه و دیزاینه‌كه‌یشی له شێوه‌ی ''كه‌وانه"وه' كراوه‌ته شێوه‌ی ''لاكێشه‌یی''.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای جێپ نوێكارییه‌كی ته‌واوی له مۆدێلی گراند چیرۆكی مۆدێل 2021دا ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ی له‌و دیزاینه نوێیه‌دا ده‌بینرێت، گۆڕانكارییه‌كی ساده نییه، چونكه شێوه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕاوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌باره‌ی پێشوو پشتگوێ خراوه و قه‌باره‌ی لارجیان بۆ داناوه، هه‌ر خۆیشی به جێپه لارجه‌كه ناسێنراوه.
گراند چیرۆکی نوێ بەسێ مۆدێلی جیاواز دروستکراون
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ئاشكراوه ئه‌وه‌یه، به سێ مۆدێل دروست كراوه ''گراند چیرۆكی لارجی لاریدۆ، گراند چیرۆكی لارجی لمیتد و گراند چیرۆكی لارجی ئۆڤه‌رلاند''، به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه ''لاریدی، لمیتد ئه‌وجار ئۆڤه‌رلاند'' دێت، واته له‌ڕووی باشی و نرخه‌وه. گراند چیرۆكی لارجی لاریدۆ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 43 هه‌زار و 775 دۆلار، هه‌روه‌ها گراند چیرۆكی لارجی لمیتد نرخه‌كه‌ی 55 هه‌زار و 610 دۆلاره، به‌ڵام گراند چیرۆكی لارجی ئۆڤه‌رلاند به دوو نرخ دێن، ئه‌وانیش ''63 هه‌زار و 915 دۆلار و 65 هه‌زار 215 دۆلار''.
جێپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جێپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تا ئێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جێپه.