سه‌رباری هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له سنووری سلێمانی ده‌یكه‌ن، هێشتا تاقمی خیانه‌تكاران له قاچاخچێتی مه‌رزه‌كان به‌رده‌وامن، شیرین ئه‌مین په‌رله‌مانتاری گۆڕان دووپات ده‌كاته‌وه كه داهاتی ئه‌و مه‌رزانه بۆ ئه‌و گرووپه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئایار، شیرین ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كاری قاچاخ له مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئاشكرایه كه‌سانی ده‌سه‌لاَتدار له پشتی ئه‌و كاره‌وه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وامی ئه‌و كاره نایاساییه، ده‌بێته هۆكاێك كه تا ئێسته داهات له بری حكوومه‌ت، بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیار بێ كه له سنووری سلێمانی باڵاده‌ست بن.
ئه‌و گرووپه هه‌رچییه‌ك بكه‌ن، ناتوانن كاری قاچاخچێتی بشارنه‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه كرد، سه‌رباری كاری قاچاخی مه‌رزه‌كان، ئێسته وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له هه‌ندێك شوێنی سنووری گه‌رمیان و سلێمانی له ڕێی هه‌ندێك كۆمپانیاوه ده‌ستی پێ كردووه.
"وشه" ئه‌وه‌ی زانیوه تاقمی خیانه‌تكاران ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كۆمپانیای تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی گه‌رمیان له رێی تانكه‌ره‌كانه‌وه، ئێسته سه‌تان شۆفێر بێ كار بوون.
جه‌لیل محه‌مه‌د یه‌كێك له شۆفێرانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌ر، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هۆی قۆرخكاری و خراپه‌كاری كۆمپانیای تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كه نزیك له ده‌سه‌لاَتدارانی حزبی ناوچه‌كه، ئه‌وانیان بێكار كردووه له رێی هێنانی كه‌سی خۆیان و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاویان.
رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی كرده‌وه‌ی خیانه‌تكارانه‌وه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌وان له بری دادگا په‌نا بۆ كوشتن ده‌به‌ن كه باشترین به‌ڵگه كوشتنی ئامانج بابانی و كاوه گه‌رمیانی و چه‌ندانی تره.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و گرووپه هه‌رچییه‌ك بكه‌ن، ناتوانن كاری قاچاخچێتی بشارنه‌وه.
قاچاخچێتی و تاوان و كوشتن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵكوماڵی هاووڵاتییان، له كرده‌وه‌كانی گرووپی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره كه لاهوور جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گرووپه ده‌كات. له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یشدا، ئێسته په‌لاماری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان ده‌ده‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی