سبهی جهژنی رهمهزانی پیرۆزه و مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به تهلهفۆن پیرۆزبایی جهژن له ژمارهیهك منداڵی بێناز و بێباوك كرد، هاوكات دهستخۆشی لە ڕێکخەرانی پڕۆژەی چاودێری ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد به دابهشكردنی دیاری و جەژانانە بەسەر زیاتر لە 15 هەزار منداڵی بێباوك لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
جگە لە هاوكاری ماددی، منداڵەکان لە سەر هزری نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی پەروەردە بکرێن
دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی (چاودێری ئازیزان)دا، بڕی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلاری وەكو دیاری و جەژنانە بەسەر زیاتر لە 15 هەزار منداڵی بێباوك لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەش كرد، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم له وتەیەکدا دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پڕۆژەی چاودێری ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد، کە بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی و هەندێک لە سەرمایەدارانی کوردستاندا ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی حکوومەت هیوای خواست پڕۆژەکە فراوان ببێت کە هەموو منداڵێکی بێناز و ئازیز، بەتایبەتی منداڵی شەهیدان بگرێتەوە، هەروەها جگە لە هاوكاری ماددی، لایەنی پەروەدەیی منداڵانیش لەخۆ بگرێت و منداڵەکان لە سەر هزری نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی پەروەردە بکرێن .
دواتر سەرۆکی حکوومەت، لە ڕێگەی چەند پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، جەژنی رەمەزانی لە ژمارەیەک منداڵی بێباوك و كەسوكاریان پیرۆز كرد.