زۆرجار له‌ڕێی وه‌تسئاپه‌وه نامه‌ی "Waiting for this message. This may take a while."ـمان بۆ دێت، نازانین مانای چییه، تووشی پرسیار ده‌بین، وه‌ڵامه‌كه‌ی لێره‌یه.
وه‌تسئاپ ئه‌پڵیكه‌یشنێكی باوی چات و ته‌له‌فۆنكردنه، له‌ناو زۆربه‌ی وڵاتان به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه، بۆیه كاتێك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ زیاد ده‌بێت یان كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ده‌بێت، له‌ناو هه‌موو دنیادا چاوه‌ڕێی ڕوونكردنه‌وه ده‌كرێت.
چاوه‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه بكه، كه‌مێكی پێ ده‌چێت
هه‌ندێك جار له‌پڕ نامه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن یه‌كێك له هاوڕێكانمان یان ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بۆ دێت و ئه‌م په‌یامه‌ی تێدا نووسراوه، "Waiting for this message. This may take a while."، له‌وانه‌یه لای هه‌موومان بووبێت به پرسیار كه ئایا مانای چییه؟.
كۆمپانیای وه‌تسئاپ خۆی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و نامه‌یه كه به زمانی كوردی به مانای "چاوه‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه بكه، كه‌مێكی پێ ده‌چێت" دێت، له‌و حاڵه‌تانه ڕوو ده‌دات كه وای‌فای یان ئینته‌رنێتی كه‌سی به‌رانبه‌ر كه نامه‌كه‌ی ناردووه، ته‌واو نه‌بێت.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی ناردووه، پێش ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی به ته‌واوی بگات، له خه‌ت ڕۆیشتووه، بۆیه تا جارێكی تر دێته‌وه خه‌ت و ئینته‌رنێتێكی باشی لا ده‌بێت، نامه‌كه به‌و شێوه‌یه لای تۆ پێشان ده‌درێت.
وه‌تسئاپ داوا له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی زوو ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له نامه‌ی به‌رانبه‌ر تێبگه‌ن، داوای لێ بكه‌ن بێته خه‌ت و وه‌تسئاپه‌كه‌ی بكاته‌وه، ڕاسته‌وخۆ نامه‌كه‌ت پێ ده‌گات.