له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێسته هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، گاڤین ماكڵاود ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا گیانی له ده‌ست دا.
گاڤین ماكڵاود ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی كه به ڕۆڵی كاپتنی كه‌شتیی گه‌شتیاری له زنجیره‌ی كۆمیدیی The Love Boat ناوی ده‌ركردووه كه له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان په‌خش ده‌كرا، دوێنێ له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا گیانی له ده‌ست دا.
هه‌واڵی مردنه‌كه‌یان به فه‌رمی بڵاو كرده‌وه
كه‌سوكار و خێزانی ئه‌م ئه‌كته‌ره هۆكاری مردنه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا هه‌واڵی مردنه‌كه‌یان به فه‌رمی بڵاو كرده‌وه و ته‌واو.
ئێدوارد ئاسنه‌ر 91 ساڵ، ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی و هاوڕێی نزیكی ماكڵاود، له تویته‌ر نووسیویه‌تی: گاڤین برا و هاوڕێ و هاوبه‌شی من له تاوان و خواردن، به‌منزیكانه یه‌كتر ده‌بینینه‌وه، به براده‌ران بڵێ كه دێم.